دایکی ژینا ئەمینی لە پەیامێکدا نارەزایی دژی سەپاندنی سزاری سێدارە بەسەر هونەرمەند تووماج ساڵحی نیشان دا و داوای کرد ئەو سزایە هەڵبوەشێندرێتەوە.
موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا ئەمینی لە لاپەڕەی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: چۆن دڵی من سوتێندرا رێگە مەدەن دڵی دایکی هونەرمەند تووماج ساڵحی بسووتێت. هەموو رۆژێک من لە گەڵ گەرمایی هەناسەی ژینا دەژیم، بۆیە لێی گەڕێن با دایکی تووماج لەگەڵ هەناسە زیندووەکانی رۆڵەکەی بژیت."
دایکی ژینا هەروەها نووسیویەتی: "رێگە مەدەن تووماج لە سێدارە بدرێت، تاکو دایکی و هەموو دایکانی دیکە لە هەناسە نەکەون."
تووماج ساڵحی کە هونەرمەندێکی لوڕی بەختیارییە و تەمەنی ٣٢ ساڵانە، لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و لەچەند رۆژی رابردوو سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
No comments:
Post a Comment