Pages

Ads 468x60px

18 Apr 2024

هەواڵی بەپەلە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و چەند خاڵێک لە ناوخۆی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرشیان کراوەتە سەر.


#دیاری_رۆژی_لە_دایک_بونی_خامەنیی_لە_لایەن_ئیسرائیلەوە_گەیشت 

هەواڵی بەپەلە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و چەند خاڵێک لە ناوخۆی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرشیان کراوەتە سەر.دیاری ڕۆژی لەدایک بوونی خامنەیی لە ئیسرائیلەوە بە هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر خاڵە گرنگەکانی ناوخۆی ئێران


مەکینەی تەبلیغی کۆماری ئیسلامی بۆ نکۆڵی لەو هێرشە کەڵک وەرگیرا. لە هەمان کاتدا ژووری جەنگی ئیسرائیل وێنەی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: "خامنەیی ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بێت!"

تەلەفزیۆنەکانی جیهان جگە لە کەناڵەکانی سوپای پاسداران، ڕووماڵی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماڵپەڕەکانی ڕژێمی ئاخوندی دەکەن

فۆکس نیوز: ئەمە سەرەتای ئۆپەراسیۆنێکە لەدژی ڕێژیمی ئێران.

شەپۆلی یەکەم ئیفلیجکردنی سیستەمی فڕینی ڕێژیمی ئێران بوو

گەیشتنی ماتۆڕی ئاگرکوژێنەوە بۆ بنکەی ٨ی شێکاری شاری ئیسفەهان


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی بەرگریی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە کە سوپای ئەو وڵاتە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ هێرشی بۆسەر کۆماری ئیسلامی دەستپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، بنکەیەکی ئاسمانی سەربازی لە نزیک شاری ئیسفەهان ئامانجی ئەم هێرشە بووە.

هاوکات میدیای فەرمی ئێران بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئێرانییەکان هێرشی سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسفەهانیان ڕەتکردەوە.

  بەگوێرەی ئەو میدیایانە، "هیچ هێرشێکی دەرەکی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی نەبووە" و "میدیای ئەمریکا شەڕی بە وەکالەت لە زانیاری ناڕاست بەناوی ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەبات".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates