Pages

Ads 468x60px

15 Jan 2013

گیراوێکی سیاسی تری کورد، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا


گیراوێکی سیاسی تری کورد، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا
NNS ROJ: "رەزا مەلازادە" گیراوێکی تری رۆژهەڵاتی کوردستانە کە حوکمی ئێعدامی پێدراوە و سزاکەشی لە لایەن دیوانی باڵای دادی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

زانرا کە گەنجێکی کورد بە ناوی "رەزا مەلازاده"، پاش ساڵ و نیوێک بێخەبەری لە چارەنووسی، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە و هەر ئێستا لەگرتووخانەی ئێڤین لە تاران توندکراوە.


بە گوێرەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، رەزا، کوڕی ئەحمەد مەلازادەیە، تەمەنی ٢٥ ساڵە، خەڵکی ئاوایی "ئاشناک"ی سەر بە سەڵماسی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەو گەنجە کوردە، کۆتاییەکانی هاوینی ساڵی رابردوو، لە کاتی چوونە ناو شاری پاوە، لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە قۆڵبەست کراوە و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی کاتی سپا لە شاری کرماشان گوازراوەتەوە.

سەرچاوەکە دەڵێ کە بنەماڵەی ئەو گیراوە سیاسییە، لەو کاتەوە بە دوای زانینی هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیانن بەڵام هیچ زانیارییەکان لە لایەن ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە پێنەدراوە.

دەگووترێ کە بۆ یەکەم جار پاش گیرانی، رەزا مەلازاده، هەفتەی رابردوو، تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەکەی کردووە و پێی راگەیاندوون کە قۆڵبەست و زیندانی کراوە و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، حوکمی ئێعدامی پێدراوە و هەر ئێستاش لە گرتووخانەی ئێڤین لە تاران توندکراوە.

بە گوێرەی هرانا، باوکی ئەو گیراوە، لەو ماوەیەدا، چەندین جار لە لایەن ئیتلاعاتی شاری سەڵماسەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە. سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات کە باوکی رەزا، هەڕەشەی لێکراوە کە ئەگەر بێت و بەدواداچوونی دۆسیەی کوڕەکەی بکات، چارەنووسێکی خراپ، تووشی کوڕەکەی دەبێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە، ٢٨ گیراوی سیاسی کورد لە لیستی مەحکوومانی بە ئێعدام دان و هەندێک سەرچاوەی تر بانگەشە دەکەن کە هەژماری گیراوانی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە ٣٠ کەسیش زیاترە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates