Pages

Ads 468x60px

23 Dec 2015

باشە ئێستە با پرسین، بەڕێز بارزانی و تاقمەکەی ئەنەکەسە، لە کوێ بوون؟ کاتێک، لە سەرێکانی و کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و کەربەلا و نەجەف و ئێراق سوکایەتی بەئاڵای هەرێمی کوردستان دەکرا و ژێر پێ دەخرا و رێگە نەدەدرا دابنرێ و هەڵدرێ.




باشە ئێستە با پرسین، بەڕێز بارزانی و تاقمەکەی ئەنەکەسە، لە کوێ بوون؟ کاتێک، لە سەرێکانی و کۆبوونەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و کەربەلا و نەجەف و ئێراق سوکایەتی بەئاڵای هەرێمی کوردستان دەکرا و ژێر پێ دەخرا و رێگە نەدەدرا دابنرێ و هەڵدرێ.

بەخۆتان بیبینن، چۆن تاقەکەی ئەنەکەسە کە خۆیان بەبەشێک بەناوی شۆڕشی سوریا و ئیتالافی سوری دەزانن، لە سەرێکان چۆن لەسەر ئاڵای هەرێمی کوردستان سوکایەتیان پێ دەکرێت و چۆن وەڵامیان دەنەوە پێیان دەڵێن:
ئاڵاکەتان لابەرن، ئەگەر ئێوە مەرد و قارەمان بوونایە ئەوا خۆتان سەری کانیتان ڕزگار دەکرد، نەک ئێمە.
پاشان جٶن لە کۆبوونەوەی ئیتلافی سوری لە شاری عەنتاب سوکایەتیان پێ دەکرا و ئاڵاکەیان پێ لا دەبن و ئەوانێش سەرشۆرانە و بێهەڵویستانە ئاڵاکان دەشارنەوە.
دواتر هەموومان ڕوداوەکانی ئەم دواییە باشوری ئێراق و کەربەلامان لەبیرن،دەزانین لەوێ چ سوکایەتک بە ئالای هەرێمی کوردستان کرا.
داخوا، ئەو کاتە بارزانی و ئەنەکەسە لە کوێ بوون و بۆ نقەیان لیوە نەهات؟
بۆیە ئێستەش، با ئەنەکەسە و لایەنگرانی بارزانی لە ڕۆژئاوا نانێک بخون و سەد بدەن لە ڕێی خودا و بۆ حکومەتی خۆسەری دیموکراتی، کە بەخوێنی هەزاران شەهید، سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستانی ئازادکردوە و لەسایەدا، ئەوان ئازادانە دانیشتون و بارەگا و دام دەزگایان هەیە و ئالای هەرێمی کوردستانیان لەسەر هەڵداون. ئەگیان دەبوو وەک ڕابردوو، شەرمۆکانە ئاڵاکان لە ترسی ئیتلافی سوری بشارنەوە، نەوەک لێیان زویر بن.
پەندێکی پێشینانی کوردی هەیە، پڕ بەپێستی ئەم بابەیەتە، بەلام داخەکەم ناکرێت لێرە بهێنرێتە گۆ بەڵام دڵنیام زۆربەتان دەزانن مەبەستم کام پەندەیە.
بینەر و بیسەری ئەم دیمانەنە بن

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates