Pages

Ads 468x60px

17 Jan 2024

کوماری پەتوسیدارەی کەرمەلا سەرلیشیواوەکانی ئیرانی هیرەشیان کردە سەر خەلکی هەولیر و چەند بنەمالەیان کومەل کوژی کرد

 

سوپای تیروریستی ئیران  دەلێت ئەندامانی موسادمان کوشتووە لە کاتیکدا مندالێکی ١١ مانگەیان کوشتووە

یەکێک لە شەرەفەکانی تیرۆریستانی خامنەیی ئەندامێکی مۆسادە لە هەولێر کە زۆر پیشەیی بوو

  بە مووشەک تیرۆری کرد، ئەم ئەندامە دیارەی مۆساد منداڵێکی تەمەن ١١ مانگ بوو بە ناوی زینا. 

کوماری پەتوسیدارەی کەرمەلا سەرلیشیواوەکانی ئیرانی  هیرەشیان کردە سەر خەلکی هەولیر و چەند بنەمالەیان کومەل کوژی کرد 

رژیمی تیرۆریستی کەرمەلاکانی ئیران تەنیا بە کورد دەویرەن کە جورئت ناکەن سەیری ئیسرئیل بکەن کە چی بە سەر قەزە هیناوە و یان ئەمەریکا چوون هیرەشی کردە سەر تیرۆریستانی حوسی سەر بە رژیمی تیرۆریستی ئیران


کوماری پەتوسیدارەی ئیران فاسدترین وەلاتە لە دونیادا 

هەر کوردێ لە ژێر هەر پاساوێ هێرشی ڕژیمی پەت و سێدارەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر لا پەسەند بێ یا گەمژەی سیاسیە یا خایەن.

پاش ئەوەی کە ماوەیەکە ئەمەریکا و بەریتانیا هۆشدارییان پێدەدەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەمەریکا و بەریتانیا لە ئاسمان و دەریاوە ژمارەیەک شوێن و مۆڵگەی سەربازی حوسییەکانی یەمەنیان لە سەنعای پایتەخت و بەندەری حەیدەرییەو چەند شوێنێکیتر موشەکباران کرد.


کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ژمارەیەک شوێنی حوسییەکان بە هێرشی ئاسمانی و موشەکی تۆماهۆک کراونەتە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی حوسییەکان لە دەریای سوور ئەنجامی دەدەن.

کاربەدەستە ئەمەریکییەکە وتیشی، گورزی گەورە و قورسیان لە حوسییەکان وەشاندووەو چەندین عەمباری چەک و تەقەمەنی و درۆنیان کردووەتە ئامانج.


هاوکات هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە هێرشەکانی درەنگانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیان ٦۰ هێرش بووە بۆسەر پێگەکانی حوسیەکان..

----

سازمانی خەبات هێرشی ترۆریستی بۆ سەر شاری هەولێر بەتوندی مەحکوم دەکات
هاونیشتمانیانی کوردستان!
هێز و لایەنە ئازادیخوازەکان!
سپای پاسدارانی ترۆریست بۆ جارێکی دیکەو, لە شەوی ۲۵ لە سەر ۲۶ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بەرانبەر بە ۱۵ بۆ ۱۶ی ژانویەی ۲۰۲۴ی زایینی, هێرشی موشەکی کردوەتە سەر هەریمی کوردستان و شاری هەولێری پێتەختی کردوەتە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشە ترۆریستیە بە داخەوە بازرگان و سەرمایەدار, پێشڕەو دزیی و چەند كەسی دیكە لە ئەندامانی خانەوادەكەی شەهید و دەیان كەسی دیكە بریندار کراون. ئەم کردەوە قێزەونەی دەسەڵاتداریی گەندەڵ و دژە مرۆڤی ئاخوندی ئێران, پێشێل کرانی بێ ئەملاوئەولای سەروەری هەریمی کوردستان و عێراقی فیدرال و جینایەت دژیی خەڵكی كوردستانە.
دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران کە هیچ مەشروعیەتی لەنێو خەڵک دا نەماوەو لە ئاژاوەگێڕیە جیهانیەکانی دا سیاسەتەكانی شکستێ هێناوە, بەم جۆرە کردەوانە بەنیازە پایه لەرزۆکەکانی حکومەتەکەی بەهێز پیشان بدات و لەلای ئەو بڕە خۆفرۆش و بەکرێگیراو وە فریوخواردوەکانی حکومەتەکەی بێ‌ بنەمایی و ناڕەوایی بوونی بشارێتەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران, ویڕای سەرەخۆشی و هاودەردی لە گەڵ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان، تەندروستی بۆ بریندارانی هێرشە ترۆریستیەكەی سەر هەولێر لە خوای گەورە داواكارەو بە توندی جینایەتی ئەو دەسەڵاتە مرۆڤ کوژە مەحکوم دەکات و ئەو تاوانەی ئاخوندەكان بە دژمنایەتی ئاشكراو بێ‌ پاساوی بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان دەزانێ‌.
ئاشكرایە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بە هەموو هەوڵ تواناو بە بیانوی جۆراوجۆر، سەروەریەکانی ئەم هەرێمە پێشێل دەکات و بە كردەوە دزێوەكانی، هەوڵدەدا ناکارامەیی خۆی و قەیرانە ناوخۆییەکانی بشارێتەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکات کە کۆتایی بەهەرجۆرە نەرمی نواندن لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە بێنن و پشتیوانی گەلانی ئێران بكەن بۆ ڕووخاندنی ئەو ڕژیمە چەوسێنەرە، تا گەلانی ئێران و گەلانی ناوچەكەو جیهان ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیانەوە ببینن.
بڕۆخێ ڕژیمی ترۆریست پەروەری ئاخوندی
سەرکەوی خەباتی ڕەوای دژ بە داگیرکەر

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۲۶ی بەفرانباری ۱۴۰۲ی هەتاوی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates