Pages

Ads 468x60px

17 Jan 2024

چەند رۆژ پیش ئیستا رژیمی ژن کوژی کوماری پەتوسیدارەی ئیران ٧٥ قەمچکی لە رویا حوشمەتی دا لە بەر ئەویی بە بی سەرپوشی زۆرە مەلئ لە کولانەکاندا گرابو

 


چەند رۆژ پیش ئیستا رژیمی ژن کوژی کوماری پەتوسیدارەی ئیران  ٧٥  قەمچکی لە رویا حوشمەتی دا لە بەر ئەویی بە بی  سەرپوشی زۆرە مەلئ لە کولانەکاندا گرابو

ئەمڕۆ سەر لە بەیانی لە لایەن بەشی جێ بە جێ کردنی دادگەوە بۆ لێدانی ۷٤ قامچی ( شەلاق ) کە بە سەرم دا سەپابوو پەیوەندییان پێوە کردم.
منیش پارێزەرەکەمم ئاگادار کردەوە.
پێکەوە ڕۆشتین بۆ دادسەرای ناوچەی ۷ لە تاران.
کە چووینە بەشی یەکی جێ بە جێی حوکم سەرپۆشەکەم لا برد.
کارمەندەکە پێی گوتم " سەر پۆشەکەت لە سەر نێ با توشی کێشە نەبی "
پێم گوت " هاتوم بە بۆنەی لە سەر نەکردنی ئەو سەرپۆشە قامچیم لێ بدرێت "
پەیوەندی بە کارمەندی جێ بە جێکارەوە گرت .
هاتو گوتی " سەرپۆشەکەت لە سەر کە و لە گەڵم وەرە "
وتم نا ،شتی وا ناکەم .
وتی نایکەی ؟ بە جۆرێ ئەو شەلاقەت لێ ئەدەم بزانی لە کوێی.
" فایلێکی تازەیشت بۆ ئەکەمەوە و ۷٤ قامچی تریش میوانی خۆمی."
سەرباری ئەوەش سەرپۆشەکەم لە سەر نەکرد.
چوینە خوارەوە ، چەند گەنجێکی کوڕیان هێنابوو بۆ لێدانی قامچی چونکا مەشروبیان خواردبویەوە.
پیاوەکە دیسان هاتەوە و بە توڕە بوونەوە گوتی " مەگەر پێم نەگوتی سەرپۆشەکەت بدە بە سەرتا ؟ "
دیسان قبوڵم نەکرد.
دو ژنی باڵا پۆش هاتن و بە زۆر سەرپۆشەکەیان دا بە سەرما.
من سەرپۆشەکەم فڕێ دا. ئەوان لە سەریان کردم و من فڕێم دا.
ئەم حاڵەتە چەندین جار دوبارە بویەوە.
کەلەبچەیان کردم و سەرپۆشەکەیان بە زۆر دا بە سەرما.
بردمیانە ژێر زەمینەکە ، ژورێ بۆ لە ژێر پارکینگەکە.
حاکم ( بە تایبەت لە وشەی دادوەر کەڵک وەر ناگرم چونکا ئەوانە بە دادوەر نازانم ) و ژنێکی باڵا پۆش و پاسداری جێ بە جێ کاری حوکمەکە لە تەنیشتم وەستابوون.
ژنەکە هەر هەناسەی هەڵ ئەکێشا و ئەیگوت" ئەزانم ، ئەزانم "
حاکمی ئەو شوێنە مەلایە بوو.
ئاخوندەکە ڕوی تێ کردم و پێکەنی.
پیاوی خنزر پیزری ڕۆمانی بۆفی کوێری بیر هێنامەوە ، ڕوم لێ وەر گێڕاوە و سەیرم نەکرد ( پێم وابێ کورتە ڕۆمانێکی سادق هیدایەتە).
دەرگایەکی ئاسنینیان کردەوە ، دیواری ژورەکە چیمەنتۆ بوو.
لە لا ژوروی ئوتاقەکە تەختێکی لێ بوو کە کەلەبچە بۆ بەستنەوەی قاچ و دەستی پێوە بوو.
زیاتر لە ژوری ئەشکەنجەی قرونی ئەوەستا ئەچوو.
حاکمەکە پرسی " خانم حاڵت باشە ؟ کێشەت نیە ؟ "
وەک ئەوەی بوونی نەبێ وەڵامم نەدایەوە.
گوتی خانم لە گەڵ تۆمە . دیسان وەڵامم نەدایەوە.
پاسداری جێ بە جێ کەری حوکمەکە وتی " کۆتەکەت داکەنە "
کۆت و سەرپۆشەکەم بە تەختی ئەشکەنجەکەدا هەڵواسی.
وتی " سەرپۆشەکەت بدە بە سەرتا "
وتم " نایدەم ، قورئانەکەت بنێ ژێر باڵتو بە قامچیەکەت لێم دە "
ژنە باڵاپۆشەکە هاتە پێشەوە و گوتی " تکات لێ ئەکەم واز بێنە و سەرپۆشەکەت بپۆشە "
سەرپۆشەکەی لە سەرم کرد.
مەلاکە بە پاسدارەکەی گوت زۆر توند لێی مەدە.
ئەو پیاوە بچوکە دەستی کرد بە لێدانی قامچی.
سەر شانم ، ناو شانم ، پشتم ، سمتم ، کەمەرم ، ڕانم ، قاچم ، دیسان سەر لە نوێ و سەر لە نوێ.
لێدانەکانم نەدەژمارد ، لە ژێر لێوەوە و وەک گۆرانی ئەمگوت بە ناوی ژن ، بە ناوی ژیان ئەچڕێ کۆت و زەنجیری کۆێلایەتی ، شەوە زەنگی ڕەش و تاریکی ئێمە کۆتایی دێ و ئاسۆ هەڵ دێ ، هەموو قامچیەکان ئەبن بە تەور.
تەواو بوو و هاتینە دەرەوە.
نەمهێشت وا بیر بکەنەوە ئازارم چێشتوە ، ئەوان بچوکتر لەوەن.
هاتینەوە قاتی سەرەوە بۆ لای حاکم.
لە بەر دەرگاکە دیسان سەرپۆشەکەم فڕێ دا.
ژنەکە دیسان وتی تکات لێ ئەکەم بیدەوە بە سەرتا و من دیسان قبوڵم نەکرد.
لە ژورەکە بە زۆر دایەوە بە سەرما.
حاکمەکە گوتی " ئێمە خۆمان خۆشحاڵ نین بەم کارانە بەڵام حوکمەو دراوە و ئەبێ جێ بە جێی بکەین"
وەڵامیم نەدایەوە.
وتی " ئەگەر ئەتەوێ جۆرێکیتر ژیان بکەیت بڕۆ دەرەوەی وڵات "
وتم " ئەم وڵاتە هی هەمووانە "
وتی " بەڵێ بەڵام ئەبێ یاساکەی پەیڕەو بکرێ "
وتم " با یاسا کاری خۆی بکات ، ئێمەش بەردەوام ئەبین لە خەبات و بەرگری "
لە ژورەکەی هاتینە دەرەوە و دیسان سەرپۆشەکەم فڕێ دا.
ــــــ
ئێستا منیش وەک عەباس یەگانە ئەڵێم
کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ئەخلاقە بەڵام :
لەو بێ ئەخلاق تر ئەو تاک و پارتە کوردیانەن کە هاوخەمی ئەو ڕژیمە و ئەو وڵاتەن.
لە کۆماری ئیسلامی بێ ناموستر ئەو کوردە خوێڕیه خۆ بە کەم زانەیە کە خۆی پێ ئێرانیە و خوازیاری پاراستنی یەک پارچەیی ئەو خاکە حیزەیە.
بە میلیونان ژن لە ئێران دا سەرپۆشیان فڕێ دا و تەنانەت سوتاندیان کە چی تەنیا قامچی لە ژنە کوردێ ئەدرێ.
پۆل پۆل خەریکی ناردنی سەرخۆشی بن بەڵکو بەو مامه حەمەیی و کۆیلە بوونە بە مرۆڤتان بزانن.
بە خوا بە خوا دارێکیش ببڕنە خۆتان ئێرانی و ڕژیمی ئێران نەک مرۆڤ بە چاوی ڕەشە وڵاخیش لەو جەماعەتە ناڕوانێ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates