Pages

Ads 468x60px

13 Jan 2024

پاش ئەوەی کە ماوەیەکە ئەمەریکا و بەریتانیا هۆشدارییان پێدەدەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەمەریکا و بەریتانیا لە ئاسمان و دەریاوە ژمارەیەک شوێن و مۆڵگەی سەربازی حوسییەکانی یەمەنیان لە سەنعای پایتەخت و بەندەری حەیدەرییەو چەند شوێنێکیتر موشەکباران کرد.

کاربەدەستێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ژمارەیەک شوێنی حوسییەکان بە هێرشی ئاسمانی و موشەکی تۆماهۆک کراونەتە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەو هێرشانەی حوسییەکان لە دەریای سوور ئەنجامی دەدەن.

کاربەدەستە ئەمەریکییەکە وتیشی، گورزی گەورە و قورسیان لە حوسییەکان وەشاندووەو چەندین عەمباری چەک و تەقەمەنی و درۆنیان کردووەتە ئامانج.

هاوکات هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە هێرشەکانی درەنگانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیان ٦۰ هێرش بووە بۆسەر پێگەکانی حوسیەکان...

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates