وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كوردستان24: زۆر نيگه‌رانين له هێرشى توركيا بۆ سه‌ر هه‌سه‌دە!
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له وه‌ڵامى پرسيارێكى كوردستان24دا نيگه‌رانى توندى خۆى سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان له لايه‌ن توركياوه ده‌ربڕى.
رۆبەرت بالادینۆ، جێگرى گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان24 سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان و راگرتنى ئۆپراسيۆنه‌كانى دژ به داعش له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، رایگەیاند، تۆپبارانکردنی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا لەلایەن تورکیاوە بەشێوەیەکی تاکلایەنە، لەکاتێکدا کە هێزەکانی ئێمە لەو ناوچانە جێگیرکراون، ئەوەش ئێمەی زۆر نیگەران کردووە.
گوتيشى: ئێمه به‌رده‌وامين له په‌يوه‌نديكردن به توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى (هه‌سه‌ده)وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه. لە چەند رۆژی رابردوودا تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی کۆبانێ و گرێ سپییان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چوار شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ى توركيا، هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت فشاره‌كانى سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى هه‌جين كه‌مبكاته‌وه. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ فه‌رمانده‌يى گشتيى هه‌سه‌ده به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و ته‌واوى ئۆپراسيۆنه‌كانى له دژى چه‌كدارانى داعش راگرت، تا ئه‌و كاته‌ى توركيا كۆتايى به هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان ده‌هێنێت.
له به‌ياننامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانى له سنوورى باكوورى سوورياوه له دژمان زياتر كردووه، به تايبه‌تى دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و له سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى چوار لايه‌نه‌ى ئه‌سته‌نبوڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه، شه‌وى رابردوو، سوپاى توركيا راسته‌وخۆ ده‌روازه‌ى شارى گرێ سپى سنوورى بۆردومان كردووه و به‌و هۆيه‌وه پاسه‌وانێكى سنوور گيانى له‌ده‌ستداوه. له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه ئه‌و هێرشانه راسته‌وخۆ پشتيوانيكردنى ده‌وڵه‌تى توركيايه له رێكخراوى داعش و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى راسته‌وخۆى هه‌ردوولايه‌ن هاتووه. له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داوايكردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سنوورێك بۆ هێرشه‌كانى توركيا دابنێت.
_وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كوردستان24: زۆر نيگه‌رانين له هێرشى توركيا بۆ سه‌ر هه‌سه‌دە!

_له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داوايكردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سنوورێك بۆ هێرشه‌كانى توركيا دابنێت و هه‌ڵوێستێكى روونى له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت، به تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ هێشتنه‌وه‌ى داعش و هاوكاريكردنى كه پێچه‌وانه‌ى ستراتيژى هاوبه‌شه‌كانمانه له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
No comments:
Post a Comment