Pages

Ads 468x60px

7 Nov 2018

بەکوردی ئێران فتتتتت




بەکوردی ئێران فتتتتت
😁😁😁😁😁
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ کاتژمێر هه‌شتى سه‌رله‌به‌یانى به‌کاتى هه‌رێمى کوردستان سزا ئابوریه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ خرایه‌ سه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران، واشنتۆن 12 مه‌رجى داناوه‌ بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تاراندا.
مایک پۆمپیۆ ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا مه‌رجه‌کانى بۆ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئاشکرا کرد، که‌ پێکهاتوون له‌م 12 خاڵه‌ى خواره‌وه‌.


1. ده‌بێت ئێران ته‌واوى ره‌هه‌نده‌ سه‌ربازییه‌کانى به‌رنامه‌کانى پێشترى ئه‌تۆمى بۆ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم روون بکاته‌وه‌ و ئه‌و کارانه‌ بۆ هه‌میشه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کى پشتڕاستکراوه‌ واز لێ بهێنێت.
2. ده‌بێت ئێران پیتاندنى یۆرانیۆم رابگرێت و نابێت جارێکى دیکه‌ کار به‌ پلوتۆنیۆم بکات.
3. ده‌بێت ئێران به‌بێ مه‌رج هه‌موو دامه‌زراوه‌کانى وڵاته‌که‌ى به‌ڕووى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمیدا بکاته‌وه‌.
4. ده‌بێت ئێران کۆتایى به‌ به‌رهه‌مهێنانى مووشه‌کى بالیستى بهێنێت و هه‌ڵدان و به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و مووشه‌کانه‌ى تواناى هه‌ڵگرتنى کڵاوه‌ى ئه‌تۆمییان هه‌یه‌، رابگرێت.
5. ده‌بێت ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریکى و هاووڵاتییانى وڵاتانى هاوپه‌یمانى ئه‌مریکا ئازاد بکات که‌ به‌تۆمه‌تى نادروست ده‌ستگیریکردوون.
6. ده‌بێت ئێران ده‌ست له‌ پشتگیرییه‌کانى بۆ حزبوڵڵا، حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامیى فه‌ڵه‌ستین و ته‌واوى رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگرێت.
7. ده‌بێت ئێران رێز له‌ سه‌ربه‌خۆیى عێراق بگرێت و رێگه‌ به‌ داماڵینى چه‌ک له‌ میلیشیا شیعییه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بدات.
8. ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌ سه‌ربازییه‌کانى بۆ میلیشیا حووسییه‌کان رابگرێت و کار بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ بکات له‌ یه‌مه‌ن.
9. ده‌بێـت ئێران ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ له‌ سووریا بکێشێته‌وه‌ که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵیدان.
10. ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌کانى بۆ تاڵیبان و رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کانى دیکه‌ له‌ ئه‌فغانستان و ناوچه‌که‌دا رابگرێت و ده‌ستبه‌ردارى داڵده‌دانى قاعیده‌ ببێت.
11. ده‌بێت ئێران پشتگیرییه‌کانى بۆ ئه‌و تیرۆریست و چه‌کدارانه‌ رابگرێت که‌ له‌ جیهاندا هاوبه‌شییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزى قودسى سه‌ربه‌ سوپاى پاسداران.
12. ده‌بێت ئێران ده‌ستبه‌ردارى هه‌ڵسوکه‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌کانى ببێت به‌رامبه‌ر دراوسێیه‌کانى که‌ زۆرێکیان هاوپه‌یمانى ئه‌مریکان و ده‌ستهه‌ڵبگرێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانى له‌ناوبردنى ئیسرائیل و ئاراسته‌کردنى مووشه‌ک بۆ سعوودیه‌ و ئیمارات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates