ئورشەلیم پۆست: ئەڵمانیا ئاشتی تێكرۆژنامەیەكی فەرمی ئیسڕائیلی بە توندی رەخنە لە ئەنگێلا مێركل دەگرێت و دەلێت: ولاتێكی كوردی ھیچ كاتێك ناتوانێت وەك ئەڵمانیا دۆخی رۆژھەلاتی ناوەڕاست تێكبدات.
رۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسڕائیلی وتارێكی لەسەر لێدوانەكانی مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر سەربەخۆیی كوردستان بڵاوكردووتەوە و و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە كە پشتیوانی حكومەتی ئەوكاتەی ئەڵمانیا بوو كە سەدام حوسێین چەكی كیمایی بەدەست ھێنا و دژی كورد بەكاری ھێناوە و دەلێت” ئەو 27 كۆمپانیا ئەڵمانیەیی كە لەگەل رژێمی سەدام حوسێن كاریان دەكرد ئارامی رۆژھەلاتی ناوەڕاستیان تێكدا نەك ھەوڵی كوردەكان بۆ سەربەخۆیی و بنیادنانی ولاتێكی دیموكراسی”.
ئەو رۆژنامە ئیسرائیلیە كە بە نیمچە زمانحاڵی وڵاتەكە ناسراوە دەلێت: لەبەر ئەوەی ھەر ئەڵمانیا بوو ھەردوو جەنگی جیھانی بەرپاكرد و جینوسایدی بەسەر جووەكاندا ھێنا و وەڵاتی (نامیبیای) باشووری ئەفریقای داگیر كرد، ئێستا مافی ئەوەێ نیە دژی سەربەخۆی كوردستان بووەستێت كە 7٪92ـی ھاوڵاتیان دەنگی پێداوە، بۆیە دووزمانی بە قسەكانی مێركلەوە دیارە.
No comments:
Post a Comment