Celebrating 52nd anniversary of the liberation of the capital of Israel Jerusalem,🇮🇱🇮🇱 הר הבית בידינו
جەژنی ٥۲ ساڵەی ئازادکردنی یروشەلایم پایتەختی ئیسڕائیل 🇮🇱🇮🇱
۱۹٤۷ پێش ئەوەی دەوڵەتی ئیسڕائیل دروست بێت ، ئینگلیز حوکمڕانی بەشێک لە خاکی ئیسڕائیلی دەکرد ، کاتێک لە ۱۹٤۸ دەوڵەتی ئیسڕائیل دروست بوو ، ئینگلیز دەساڵاتی گەڕاندەوە بۆ حکومەتی ئیسڕائیل ، تنها شاری یروشەلایم نەبێ ،
یروشەلایم دابەشکرا ، بەشێکی کەمی درایە ئیسڕائیل ، بەشی زۆرینەی درایە عەرەب بەسەرپەرشتی ئینگلیز ، تاکو ۱۹٦۷ وڵاتانی عەرەبی سوپایان کۆکردەوە بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل ، کە بەجەنگی شەش ڕۆژە ناسراوە ،
سوپای عەرەب یەکەم هێرشیان لە یروشەلایم دەست پێکرد ، بەمەبەستی داگیرکردنی ئەوبەشەی لەژێر دەسەڵاتی ئیسڕائیلە ،
لەگەڵ دەست پێکردنی هێرشی عەرەب
سوپای سەربازی ئیسڕائیل
بەسەر پەرشتی مۆشێ دایان وەزیری بەرگری
توانرا لە ماوەی چەند سەعاتێک تەواوی شاری یروشەلایم ئازادبکەن ،
پەیامی مۆشێ دایان دوای ئازاد کردنی یروشەلایم بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائل
لێڤی ئەشکۆل ،
تەواوی یروشەلایم لەبەردەستمانە ..
عەرەب کاتێک لە یروشەلایم شکستی هێنا
لە تەواوی سنورەکانی ئیسڕائیل هێرشەکان دەستی پێکرد ،
جەنگ شەش ڕۆژ بەردەوام بوو ، ئیسڕائیل توانی لە شەش ڕۆژدا شکستی کەورە بە سوپای کۆکراوەی عەرەب بهێنێت و سنورەکانی دوو بەرامبەر زیاد بکات ...
پیرۆزە ٥۲ ساڵەی ئازادی یروشەلایم پایتەختی دەوڵەتی جوو 🇮🇱🇮🇱🇮🇱🇮🇱
Kurd&Israel culture
No comments:
Post a Comment