Pages

Ads 468x60px

23 Jun 2019

پیلانێکی قیزەونی هاوبەش ئیتلاعاتی ئیران و میتی تورکیا


پیلانێکی قیزەونی هاوبەش ئیتلاعاتی ئیران و میتی تورکیا


ماوەیەک لەوە پێش پژاک راگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند کە لە ناوچەی مەریوان کۆنترا گەریلا و جاشەکان بۆ خراپ کردنی ناوبانگی گەریلا، بە جل و بەرگی گەریلاوە خەریکی خراپە کاریین.
لەم رۆژانەدا هەم کۆماری سێدارە و هەم هەندێ حزب و لایەن (جا دیار نییە بە پێی چ رێکەوتن و هەماهەنگییەک کار دەکەن و چ رێکەوتنێکن لە نێوانیاندا هەیە)دەستیان داوەتە رەش کردنی پژاک. لەو شوێنە کە کۆماری ئیسلامی بۆی ناکرێ و فەرهەنگە ئیسلامییەکەی ئیجازەی پێ نادات، ئەو لایەنانە کچان و ژنان بەشداری ئەم کردەوە قیزەونانە دەکەن بۆ ئەوە بیسەلمێنن کە ئەوانە پژاکن و بەخەڵک بڵێن ئەوە نییە ژن ـیشیان لەگەڵە. 
ئەوەی گوێزە کوێری مەریوان بەرهەمی ئەو پیلانە قیزەونەیە کە بەشێکە لە شەڕەکەی خواکورک، چونکە پلانی داگیر کردنی خواکورک بە هەماهەنگی تورکیا و ئێران داڕێژراو.
ئەو حزبانە باشترە بزانن کە ئێمە زۆر باش ئاگادارین کە لە ئێستادا تەنیا و تەنیا ئاموزشی کەسەکانیان رەشکردنی حەرەکەتی ئاپۆییە. جا باشترە ئەوەش بزانن ئەوانەمان زۆر بەباشی پێدەگات.
پەژاک ڕیبازێک نیە خۆی بەم جۆرە مرۆڤانەوە سەرقاڵ بکات.
چێرۆکی ئەم کەسە ئاشکرایە
بە جۆرێک ئەم هەواڵە باس دەکرێت کە کەسێک نەزانێت پێی وایە ئەم کەسە یەکم کەس بو کە لە نێو پ.ک.ک دا هەڵهاتوە ، تاکوو ئێستا سەدان کەس لە مێژووی دوور و درێژی پ.ک.ک وە لە نێویان بۆ ڕۆژهەڵات هەڵ هاتوە ، باشە خێرە تەنیا ئەم دانەیا کوشتوە ، ئەی بۆ ڕۆژانە ناچن ئەوانی تر بکوژن ، ئەمە تنیا پیلانگێڕیێکە ،بەهاوکاری هێزی سپای پاسداران کە ل هەرێمە کانی مەریوان بە چڕی ئێستا هێزی کنترا گەریلا هەیە بۆ نمونە هەر ماوەیێکی پێش خەڵکی هەرێمەکە دەزانن کە ئەو هێزە لە چەندین گوند و کەسایەتی پارەیان سەندوە و خەڵکیان ترساندوە ، پژاکیش بۆ خۆی پێشتر لە ڕێگای ڕاگەیاندنەکانیەوە ئەوەی باس کردوە بۆیە سیستەمی ئاپۆیی بە ئەم پیلانانە ڕەش ناکرێت هەر کابرای تێکچوش کە دێت و یەکڕاست وا باسی رووداوەکە دەکات کە مرۆڤ پێی وایە لە بەرچاوی خۆی وا کراوە .
ئەسڵی قسەکان ئەوەی کە سپای ئێران و میتی تورک و بارزانیەکان پێکەوە پلانی هاوبەشیان دژ بە گەلی کورد لە هەر چوارپارچە هەیە . شێوازی شەهید کەوتنی زۆربەی پێشمەرگەکانی حدک و حدکا و کۆمەڵەکان لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات هاوشێوەیە ، هەر هەموویان ڕاپۆرتی سیخوڕیان لە دەرەوەی وڵات لە سەر بوو ، بۆ نمونە ساڵی پار دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی موهەتدی کە لە نزیک گوندی کاڵی مەریوان عەسر شەهید کران کە یەکێکیان پێشمەرگەی نێو کەمپ بوو یەکێکیشیان لە نێو حۆ بوو و هێشتا نەبوە پێشمەرگەش ، شەهید کران هەر پیلانی سیخوڕی بوو کە لە دەرەوە ئەنجام درابوو و ئەو هێزە کە شەهیدیانی خستبوو لە کاتژمێر ۹ی سەرلە بەیانیۆ بۆیان دانیشتبوون تاکوو عەسر کەسان بە پەیکانێکۆ هاتن و شەهیدیان کردن ٤ کەس بوون دوانیان هێزی ئیتلاعات بوون و هیچیان پێ نەهات و ئێستەش ئازادن و پارەیێکی زۆریان پیان داوە ئەو دونەکەی دیکەش شەهید کەوتن پێشمەرگەی ڕاستەقینە بوون کە هەر لە دەرەوەی وڵات ڕاپۆرتیان لە سەر دابوو ، بۆیە دەبێت گەلی کورد وشیار بێت ، ئەوەش بزانن ئەمە کۆتایی پیلانەکان نیە ، دەزانن بۆچی ئەم پیلانانە ئێستا روو ئەدات ، 
کۆماری سێدارە لاواز دەبێت و تاقاناە هێزیش بۆ سەرهەڵدان لە ڕۆژهەڵات کە توانای رکابەری کماری سێدارەی هەبێت پژاکە بۆیە ئێران باش دەزانێت لە ئەگەری ڕێککەوتنی پژاک و حیزبەکانی تری ڕۆژهەڵات لە ئەم کاتەدا کە کۆماری سێدارە بەرەو لاواز بوون دەروات ڕۆژهەڵات سەرهەڵدان دەکات و ڕزگاریش دەبێت بۆیە پیلانەکانی ڕەش کردنی پژاک زەق بوەتۆ و پەرەش دەسێنێت ، ئەوانەش کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن وەک کابرای ڕۆژنامەوانی سەربەخو دڵنیابن بەشدارن لە کۆری میت و ئیران و بارزانیەکاندا بۆ بەلاڕێدا بردنی خەباتی ڕۆژهەڵات و کوردستان .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates