تویتەر قەوارەیەکی یاسایی لە تورکیا دادەمەزرێنێت
سانسۆر لە تویتەر ,, تویتەرو ڕژێمی تورکیا سانسۆر لە دژی ئازادیی ڕادەربڕین ئەنجام دەدەیت
censorship twitter and the Turkish regime will censor against freedom of expression
تویتەر رایگەیاندوە، کە قەوارەیەکی یاسایی لە تورکیا دادەمەزرێنێت بۆ بەردەوامی دان بە کارەکانی لە وڵاتەکەدا، کە ساڵی رابردوو یاسای ناکۆکی لەسەری تۆڕ کۆمەكڵایەتیەکانی پەسەند کرد. بڕیارەکە پاش ئەوە دێت کە تورکیا لە مانگی یەک قەدەغەکردنی ریکلامی لەسەر تویتەر، پێریسکۆپ و پتریۆت دانا.
گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی میدیا دەڵێن یاساکە بڕەکەی، سانسۆڕ و پێشێلکردنی مافی تایبەتمەندی و دەست ڕاگەیشتنە بە زانیاری.
لە یاساکەدا، نوێنەرانی ناوخۆی کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارن لە وەڵامدانەوەی داواکاری تاک بۆ لابردنی ئەو ناوەڕۆکەی کە پێشێلی تایبەتمەندی و مافی کەسی دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێردا یان هۆکاری ڕەتکردنەوە کە دابین دەکات. کۆمپانیاکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە زیانەکان بەرپرس دەبێت ئەگەر ناوەڕۆکەکە لانەبرێت یان بلۆک نەبێ.
بەپێی یاساکە نوێنەرانی ناوخۆیی کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارن لە وەڵامدانەوەی داواکاری تاکەکەسییەکان بۆ لابردنی ئەو ناوەڕۆکەی کە پێشێلی مافی تایبەتیی و کەسیی دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێردا یان بۆ پێشکەشکردنی هۆکارەکانی ڕەتکردنەوە.
توێتەر دەڵێت ئێمە پابەندین بە پاراستنی دەنگ و داتای ئەو کەسانەی لە تورکیا تویتەر بەکار ئەبەن و بەردەوام دەبین لەشەفافی چۆنیەتی چارەسەرکردنی داواکارییەکان لەلایەن حکومەت و جێبەجێکردنی یاساوە.
https://www.dengiamerika.com/a/5822238.html
No comments:
Post a Comment