Pages

Ads 468x60px

13 Mar 2021

‎ئەوروپا: #هەسەدە هاوپەیمانە، تورکیا داگیرکەرە و دەبێت لە سوریا بکشێتەوە!

 




‎ئەوروپا: #هەسەدە هاوپەیمانە، تورکیا داگیرکەرە و دەبێت لە سوریا بکشێتەوە!

‎پەرلەمانی ئەوروپا هەسەدە بە هاوپەیمان و تورکیا بە داگیرکەر ناو دەبات و داوا دەکات سوریا بەجێبهێڵێت


‎بەپێی پڕۆژە بڕیاری پەسەندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا، داوا لە تورکیا کراوە کە سەربازەکانی لە سوریە بکشێنێتەوە و بوونی سەربازانی تورکیاش لە باکوری سوریا بە "داگیرکاری" ناو دەبات.

‎پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، تورکیا لە دەرەوەی یاسا ئەم ناوچەیەی باکوری سوریای "داگیر" کردووە، ئەمەش ئاشتی سوریا، رۆژهەڵاتی ناوین و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی خستووەتە بەردەم مەترسییەوە.

‎لە پڕۆژە بڕیارەکەدا هاتووە، "جەخت دەکەینەوە کە #هێزەکانی_سوریای_دیموکرات وەک هاوپەیمانێک رۆڵێكی گرنگی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا بینیوە."

‎پەرلەمانی ئەوروپا لە پڕۆژە بڕیارەکەدا "بە توندی سەرکۆنەی" پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات لە سوریا لەلایەن روسیا، سوریا، ئێران و تورکیاوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates