Pages

Ads 468x60px

16 Mar 2021

هەڵەبجە برینێكی شارێژنەكراو بە جەستەی نیشتمانەوە!

 




هەڵەبجە برینێكی شارێژنەكراو بە جەستەی نیشتمانەوە!

لە دەیەی هەشتای سەدەی بیستەمدا هەر دوو رژێمەكانی عێراق و ئێران هەشت ساڵ لە شەری یەكتریدا بوون و ئەو شەرە بە یەكێك شەرە درێژخایەن و ماڵوێرانکەرەکان هەژمار دەكرێ کە بە هەزاران كەس تیایدا بوونە قوربانی.

💢پارتی ژیان ئازادی کوردستان-پژاک بە بۆنەی ٣٣مین ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. پژاک ڕایگەیاندووە کە هەڵەبجە سنبۆلی بەرخۆدان و ژیانەوەیە.

٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رێكەوتی 16ی مارسی 1988، هێزەكانی رژێمی بەعس عیراق لە گەرمەی شەڕی رژێمی ئێراندا، بە چەكی شیمیایی پەلاماری شاری هەڵەبجە لە كوردستانی عیراقیان داو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا  پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان شەهید و بە سەدان کەسی دیکە بریندار بوون .

ئەگەر چیی  ئەوە یەكەم جینایەت نیە بەرامبەر بە نه‌ته‌وه‌ی كورد، بەڵام كارەساتی هەڵەبجە  زۆر بێ رەحمانەتر و هەژێنەرتر بوو کە لە دوای ٣٣ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا ئازارەکانی سارێژ و زیانه‌كانی قه‌ره‌بوو نەبوونەتەوە بەو زوانەش لەبیركردنی حەستەمە.

كارەساتی هەڵەبجە ئاكامی شەڕ و ململانێی هەر دوو رژێمی عێراق و ئێران بوو، بۆیە دروستر وایە هەموو لایەنەكانی ئەو كارەساتە به‌ وردی لێكبدەیتەوەو تاوانبارە سەركیەكانی دیكه‌ش دەست نیشان بكرێن. چوونكە دەست درێژكردن تەنها بۆ یەكێك لە لایەنەكانی تاوان و چاوپۆشی لە لایەنێكی دیكە، خوێندنەوەیەكی ناواقعی دەبێ بۆ مەسەلەكەیە.

کارەساتی هەڵەبجە لەوێوە دەستی پێ کرد کە لە مانگی مارسی 1988دا رژێمی ئێران بە هێزێكی زۆرەوە پەلاماری ناوچەی هەورامان و هەڵەبجەی دا، لە بەرامبەردا ئه‌وه‌ش ده‌زانرا كه‌ حكومەتی عێراق  لە ئەگەری داگیركردنی هەڵەبجەدا چەكی شیمیایی بە كار دێنێ، بەڵام رژیمی ئێران بەبێ گوێدانە کاردانەوەکانی حکومەتی عێراق، هەڵەبجەی داگیرکرد و پێشی بە خەڵکی شار گرت لە شارەکە برۆن و بەو کارەی قەڵغانی مرۆیی بە خەڵکی هەڵەبجە دروست کرد. 

تاوانی رژێمی ئێران لە كارەساتی هەڵەبجەدا كەمتر نیە لە حیزبی بەعس، چونكه‌ هێزهکانی رژیمی ئیران له‌ لایه‌ك به‌ داگیركردنی هه‌ڵبجه‌و هه‌روه‌ها به‌ ریگه‌ گرتن له‌ ده‌رباز بوونی خه‌لكی بێ تاوان، دەوریان لە روودانی کارەساتەکە و دەرهاویشتەکانی گێڕا.

بێگومان زامی هەڵەبجە زۆر قوڵ و گرانە‌، بابەتێکی دیکەی ناخۆش ئەوەیە لە زۆربەی ئەو كارەساتانەی بەسەر كورد و بەتایبەت كوردستانی عێراقدا هاتوون،  رژێمی ئێران هۆیەکی سەره‌كی  بووە، بەڵام لەلایەن كوردەوە سووك و ئاسان چاوپۆشی لێ دەكرێ و لە جێی ئەوەی پەنجەش بخرێتە سەر تاوانەكانی و دەوری نگریسی لە كارەساتەكاندا باس بکرێ، بە پێچەوانەوە زۆر جار وەك دۆست، پشتیوان و رزگاریدەر ناوی دەهێنرێ.

هەڵەبجە ئەگەر چیی تووشی وێرانی و کاولکاری و ماڵبەکۆڵی و خنکان هات، بەڵام بوو بە هێما و تابلۆی مەزڵوومیەتی نەتەوەیەکی خاک داگیرکراو بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگری درندەیی و جینایەتی داگیركەرانی كوردستان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates