Pages

Ads 468x60px

13 Mar 2021

: بەگوێرەی #کوردەکان ئێمە تیرۆرستین!


 

: بەگوێرەی #کوردەکان ئێمە تیرۆرستین!


سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی ئەو پولەی #نەخشەی_کوردستانی_گەورەی لەسەرە, رەخنەى توند لە ئەردۆغان دەگرێت و بەبێ هەڵوێست ناوی دەبات و دەڵێت، "بەگوێرەی کوردەکان ئێمە تیرۆرستین."



مەراڵ ئاکشنەر سەرۆکی ئیی پارتی باسی لەوەکرد، "هەفتەی رابردوو پاپا سەردانی باکوری عێراقی کرد ئیدارەی بارزانیش پولێکی یادەوەریی بۆ پاپا چاپکرد لە پولەکەدا لەسەر سەری پاپا نەخشەیەک هەیە، کە گوایە نەخشەی کوردستانە لەم نەخشەیەدا جگە لە باکووری عێراق بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ هەیە."

مەراڵ ئاکشنەر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێستا بەگوێرەی ئەوان ئەوەی کە تیرۆرستە ئێمەین."

ئاماژەى بەوەشکرد، لەکاتێکدا دەبوو بەرپرسانی حکومەت کاردانەوەی تووندیان بەرامبەر ئەو نەخشەیە هەبێت، بەڵام ئەردۆغان هیچ کاردانەوەیەکی وەهای لێ نەبینرا.

ئاکشنەر بە ئەردۆغان دەڵێت، "ئیتر لەمەبەدوا شەریکەکەت بەو پولەی دروستیکردووە نامە دەنێرێت بۆ ئۆجەلان لە ئیمڕالی."

لەسەر ئەو پولە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوەی "بەپەلە"ی لە #حکومەتی\هەرێم کرد بەهۆی بەکارهێنانی ئەو پولەی کە لە سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر بەکارهاتووە و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەخۆی گرتووە.

هاوکات، وەزارەتى دەرەوەى ئێرانیش رایگەیاند، "بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانى عێراقەوە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە و دەستبردنە بۆ یەکپارچەیى خاکى عێراق."

لای خۆشییەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی کە باس دەکرێت نەخشەی کوردستان لەسەر سەری پاپا دانراوە بیرۆکەی کەسێکە پێشکەشی کردووە و ئەوان بڕیاریان لەسەر نەداوە، وتبووشی، "وەکو وەزارەت نەخشەی کوردستانی گەورە لەلای ئێمەوە دروستناکرێت.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates