ماڵدزراوانی مەسکەنی مێهری پاوە بەردەوامن لە خۆپیشاندان
▪️ژمارەیەکی ٣ هەزار کەسی لە ماڵدزراوانی پڕۆژەی مەسکەنی مێهری پاوه جارێکی تر خۆپیشاندانیان کرد.
▪️به پێی ڕاپۆرتی ئاڤاتودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان وەکوو دوێنێ، ماڵدزراوانی پاوهیی بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان.
▪️خۆپیشاندەران لەبەرامبەر بینای وەزارەتی وڵات، هێزی داد، ڕێکخراوی چاودێری، وەزارەتی هاوکاری، کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئیتلاعات کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
▪️سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە لەبەرامبەر دەزگا جیاوازە دەوڵەتییەکان لەلایەن ماڵدزراوانی پاوەیی، پڕۆژەی سەرتاسەر گەندەڵیی مەسکەنی مێهر، داواکارییان لەلایەن بەرپرسانی ڕژێم بێوەڵام ماوەتەوە.
▪️ ٣٠٠٠ کەس لەم پرۆژەیەدا سەرمایەکانیان فەوتاوە و ماڵیان دزراوە.
No comments:
Post a Comment