٦ کوژراو و بریندار لە جادەکانی مەرگی کرماشان
◾️بەڕێوەبەری پولیسی هاتووچۆی کرماشان باس لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی ڕوانسەر - کرماشانی کرد و گوتی: لەم ڕووداوە ٤ کەس گیانی لە دەست داوە و ٢ کەسیش بریندارن.
◾️ئەم ڕووداوە نزیک کاتژمێر یەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە - ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پێکان و سەمەند ڕووی دا.
◾️لەم ڕووداوە شوفێری دوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەست دا.
◾️بەڕێوەبەری پولیس هاتووچۆی کرماشان گوتی: هەروەتر ٢ کەسی تر لە موسافرەکانی سەمەند و پەیکانەکەش بریندار بوون و لەلایەن تیمە فریاگوزاری بۆ چارەسەریی برینەکانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە
No comments:
Post a Comment