دوو ژنی پیرانشاری پاش لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی ورمێ
▪️لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژن بە ناوەکانی "گوڵاڵە مورادی" و "سەفیە مامەشپوور"، خەڵکی پیرانشار پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کران.
▪️بەرەبەیانی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، گوڵاڵە مورادی لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی "مەتین بەزازی" و "تاهیر بەزازی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کران.
▪️هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، سەفیە مامەشپوور پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرا.
▪️سەفیە مامەشپوور، خێزانی عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی کوژراوی سپای پاسداران لە پیرانشارە.
▪️ئەو دوو ژنە، پاش کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
No comments:
Post a Comment