دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە پاوە
▪️ هاووڵاتییەک خەڵکی دەڤەری پاوە لەلایەن هێزە تیرۆریستەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
▪️ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، هاووڵاتییەک خەڵکی ئاوایی “سەریاس” سەر بە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “سیروان ئێناخی” کوڕی مەربووت تەمەن ٣٠ ساڵیان، بەبێ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە .
▪️هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.
No comments:
Post a Comment