دوێنێ بە سواری تانکەکانی سەدام هێرشیان کردە سەر هەولێر و ئەمڕۆش سواری تانکەکانی کازمی و ئەردۆغان بوونە و هێرش دەکەنە سەر شنگال ئەمەیە بنەماڵەی بارزانی.
🔴هۆکاری کەیف خۆش بوونی نێچیرڤان بارزانی چیە؟
لێوا عەبدوالخالق ئەندامی پارتی لە ناو ئۆپراسیۆنەکەی ئێراقدا دژی شەنگال بەشدارە! ئەو ئەندامەی پارتی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکات و دەردەکەوێ کە حکومەتی هەرێم لە تەک ئەرتەشی ئێراق پێکەوە خەریکی دوبارە کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی ئێزیدین!
ئەگەر پارتی ڕێگای خۆی ڕۆشن کردوەتۆ و کوردستانی فرۆشتوە حزب و لایەنەکانی تری باشوور بۆ بێدەنگن؟ بێدەنگی یەکیەتی و گۆڕان و نەوەی نوێ و ئیسلامیەکان نیشانەی بەشداری ئەوانیشە لەو کۆمەڵکوژیە، ئەگەر نا بێ دەنگ نەدەبون!
بەدران چیاکورد جێگری هاوسەرۆکایەتیی مەجلیسی بەڕێوەبەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی چەکدارانی سەر بە مستەفا کازمی بۆسەر شەنگال وەک بەردەوامیی فەرمان لەدژی ئێزدییەکان ناو برد.
🔹جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە وتوێژەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار، فەرمانەکانی پێشووی سەر ئێزدییەکانی بەبیر هێنایەوە و وتی: "خەڵکی ئێزدی هێشتا کردەوەکانی داعش و هاوکارەکانی لەبیر نەکردووە. هێشتا برینەکانی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ ساڕێژ نەبووەتەوە. بەشێک لە گۆڕە بەکۆمەڵاکانی ئەو فەرمانە هێشتا نەدۆزراوەتەوە. کەچی سەرەڕای هەموو ئەمانە ئێستاش هەڕەشەیان لێدەکرێت."
🔹بەدران چیاکورد ئامانجی هێرشی ئەمڕۆژانە بۆسەر شەنگالی لە چوارچێوەی هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانەدا لێکدایەوە کە لە ڕابردوودا بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە.
🔹جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی: "خەڵکی شەنگال جارێکی تر ڕووبەڕووی پیلانێکی مەترسیدار بوونەتەوە. ئەم پیلانە بە هاوکاریی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت. ئەم هێرشەی هێزە عێراقییەکان بەپێچەوانەی دەستووری ئەو وڵاتەیە."
فەلەکناس ئۆجا، جێگری هاوسەرۆکی گشتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا بە هێرش و پەلاماردانی هێزە چەکدارەکانی سەر بە مستەفا کازمی سەروەک وەزیرانی عێراق بۆ سەر شەنگال داوای کاردانەوە لە ڕای گشتی دەکات و دەلێت، بێ دەنگی لە بەرانبەر هێرشی سەر شەنگال بەشداریکردنە لەو تاوانەی دژی ئیزدییەکان
شاندێکی باڵای سەربازی عێراق چونە شەنگال
🔹هێرشی سەر بەڕێوەبەرایەتی و گەلی شەنگال لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوامە، گەلی شەنگال خۆیان دامەزراوەکانیان دەپارێزن، هەروەها شاندێکی باڵای سەربازی عێراق سەردانی ناوشەنگالیان کرد.
🔹هێرشەکانی سوپای عێراق بۆسەر گەلی شەنگال و دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی شەنگال کۆتایی نەهاتوە و گەل بۆ خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی خوێنی شەهیدان و خەڵکی شەنگال دەکەن و دەیپارێزان.
لێدوانی دەستەی ڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان(ک ج ک) جەمیل باییک:ئەگەر لەم ئۆپەراسیۆنەدا تورکیا سەربکەوێ شتێک بەناوی باشوری کوردستان بوونی نامێنێ.
لە دوای لێدوانی رفیق جەمیل بایک، لێپرسراوی ناو مەڵبەندی یەکێتی لە موسڵ، غەیاس سورچی باس لە ئامانجی تورکیە و پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان ئاشکرا دەکات
🔹هاوڵاتیان لە ژنان، گەنجان و منداڵ و بەتەمەنەکانیش لەدەوری شەڕڤانانی ئاسایشی ئێزدخان خۆیان وەک قەڵغانی زیندوو بەشێوەی بازنەیی ڕەختیان بەست.
🔹گەلی شەنگال، لە زۆربەی بینا و بارەگاکانی ئاسایشی ئێزدخان، هێزەکانی یەژەشە و یەبەشە و ئەنجومەنی گەل دەستیان بە ئێشکگری کردوە.
🔹لە گوندی دووگرێ گەل تا درەنگانێکی شەو مانەوە بەمەبەستی پاراستنی ئەنجومەنی گەل و دەزگاکانی لەهێرشەکانی سوپای عێراق.
🔹گەلی شەنگال داوادەکەن سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵ لە ناوچەکەدا بکشێننەوە کە بەمەبەستی داگیرکردنی شەنگال لەوێن.
ارتی لە هەنگاوە گەورەکەی پەشیمان بوەوە(دروست کردنی دەوڵەتی کوردی)
🔴ڕۆژنامەیەکی تورکیە بۆ یەکەمجار بە فەرمی هاوکاری پێشمەرگەکانی پارتی بڵاو دەکاتەوە
بۆ ڕای گشتی ..
خیانەت و جاشێتی مەسعود بارزانی و نەسلەکەی لە حەددی حساب تێپەڕبووە !!
ئەمڕۆ دەزگای بەدڕەوشت و مافیا و جاش-عوسمانیەکەی بەناو دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەڵێن؛ دەستیان بەسەر جبەخانەی گەریلادا گرتووە و بێشەرمانەش باسی دەستبەسەراگرتنی ماسکی دژی چەکی کیمیایی دەکەن !
- دۆستان و ھەڤاڵان -
ئەوە ھەم بۆخۆی بەڵگەیەکی حاشاھەڵنەگرە کە سوپای تورکی داگیرکەر چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی بەکار دەھێنێ، لەھەمان کات نزمترین و چەپەڵترین ئاستی جاشێتی و خیانەتی مەسعود و مەسروری گەورەجاشی سەدەی ٢١ پیشان دەدات ، کە دەستبەسەراگرتنی جبەخانەیەک، بەتایبەتی ماسکی دژی چەکی کیمیایی وەک سەرکەوتن بەیان دەکەن .. کە ئەوەش سەرباری نۆکەری و ھاوکەری و پشتیوانی سوپای داگیرکەری وڵات ، ئەوپەڕی ڕادەی نامرۆڤی و ھۆڤێتی ھێزێکی بەناو کوردی پیشان دەدات .. کە ئاواتەخوازە ھێزێکی تری کوردی بە گازی کیمیایی کۆمەڵکوژ بکرێن
بۆیە ھەڵوێستی بەرفراوەنی گەل دەخوازین، گەریلا ڕۆڵەی ئێوەن و خاوەنداریان لێ بکەن ..
🔴ھەشتەمین سەرسوڕھێنەری جیھان لە کوردستان دەرکەوت
نەفرەت لە خیانەت .. نەفرەت لە مەسعود و مەسرور ی بارزانی
🔴گەیم ئۆڤەر دەستی پەکرد دوو بومەلەرزە بە ٧ پلەی رێختەر هەولێریان هەژاند
🔴دۆسیە مەترسیدارەکەی پارتی ئاگر لە ژیانی هاوڵاتییان بەردەدات
No comments:
Post a Comment