لە ئەستەمبوڵ کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالی ڕێکدەخرێت
🔹هەر یەکە لە کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی-ئۆهاد، وەقفی لێکوڵێنی کۆمەڵایەتی و حقوقی-تۆهائاو و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-ئیهادێ لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی ٢٨ی مەی واتە سێ ڕۆژی دیکە لە ئەستەمبوڵ کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی "لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری مافی ئاشتی" ڕێکدەخەن.
🔹هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافناسان "ئیلکنور ئالجان" سەبارەت بە چونیەتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە و ئامانجەکانیان لە گەڵ ئاژانسی مێزوپۆتامیا قسەی کرد و وتی: دەمانەویت گۆشەگیری لە دژی بەرێز ئۆجالان و کاریگەرییەکانی لە سەر کۆمەڵگای تورکیا بخەینە بەر باس و بەپێی بنەما یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵسەنگاندن بۆ سیاستی گۆشەگیری لە ئیمرالی بکەین.
🔹لە کۆنفرانسەکەدا، ١٥٠ کەسایەتی مافناس و چالاکوانانی بوارە جیاوازەکان لە ئاستی نێونەتەوەیدا بەشداری دەکەن.
🔹هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی تێکۆشانی دژە داگیرکاری و ئاپارتاید لە ئەفریقای باشوور سەبارەت بە خاڵە هاوبەشەکانی تێکۆشانی نێلسۆن ماندێلا و ڕێبەر ئۆجالان دەکەن.
No comments:
Post a Comment