ئامینە بچووکتر لە کلاشینکۆفێک!
بەڵام گەورەتر لە هاوپەیمانی ناتۆ!
ئامینە کاکەباوە وەک ژنێکی کورد، چەپ و فێمێنیست، بەشێک زۆر لە ژیانی تاکەکەسی خۆی بۆ گەلی کورد و گەلانی بن دەست و زولم لێکراو تەرخان کردووە. ئامینە لەم ساڵانەی دواییدا، لە پرۆسەی دیموکراتی سوئد ڕۆڵێکی کارای لە ڕووی سیاسی و یاسایی بۆ پرسی کورد لە باکوور و بەتایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە.
ئامینە لەکاتی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی سوئد، دەنگی یەکلاکەرەوەی هەبوو بۆ ئەوەی بەربژێری پارتی سۆسیال دیموکراتەکان، ماگدالێنا ئاندرسوون وەک یەکەم ژن لە مێژوویی سوئد ببێت بە سەرۆکوەزیران! ئامینە دەنگی خۆی بەئەرێ دا بە بەربژێری پارتی سۆسیال دیموکراتەکان و لەجیاتی ئەوە ئامینە بە فەرمی ڕێکەوتنێکی لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکرات لەبەرژەوەندی پرسی کورد لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان واژۆ کرد. لەم رێکەوتنەدا پارتی سۆسیال دیموکراتەکان وەعدیان داووە کە کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا بکەن، هاوکات پشتیوانێکی باش بن بۆ خەباتی ڕەوا و مافخوازانەی گەلی کورد و پارتی یەکیەتی گەلان(هەدەپە) لە باکووری کوردستان.
ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنە و کار و خەباتی ئامینە بۆ پرسی کورد لە سوئد دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیای توڕە کردووە! لە ڕوانگەی ئەم دەوڵەتە فاشیستەوە ئامینە تێرۆریستە و دەبێت ڕادەست بکرێتەوە. دووەم ئەرتەشی ناتۆ بە هەموو هێزێکیەوە بەرامبەر ئامینەی بچووکتر لە کلاشینکۆفێک بێ دەسەڵات ماوەتەوە لە سوئد! پشتیوانی ئامینە کاکەباوە ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازە، بەتایەت ئەرکە زۆرەکە بەر کوردان دەکەوێت!
No comments:
Post a Comment