مووچە خۆرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی سەربەخۆیی خۆازانی ئاسایشی پارتی و میتی تورکیا
مەرج ئەوە نییە هەر چی مووچەخۆر بوولە رۆژهەڵاتی کوردستان سەر بە دەسەڵاتدارانی ئێرانە ونابێ متمانەی پێ بکرێ.جوگڕافیای کوردستان بە بێ ئیزنی نەتەوەی کورد وەها دابەش بووکە لەلایەک بە تورکمان دەزانن ولەلایەکیش بە فارس ولەلایەکی دیکەش کراوینە عەڕەب!
هەوەها وەرگرتنی مووچە لە ئێڕان ولە دەوڵەتی ناوەندی هیچ عەیب نییە.هەزاران ژن وپیاو فەرمانبەریی دەسەڵاتن ودەرسیان خوێندووە تا دابمەزڕێن وژیانیان تێپەڕ بکەن.مێژووزۆریی لێکردووین یان خەتای خۆمانە لەو بابەتەدا ناگونجێ وباسی لێوە ناکەم.
بەڵام گرفتی سەرەکی لەوەدایە کە بەشیک لە فەرمانبەرانی حکومەتی لە چین وتوێژە جیاواوازەکان لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە من جار جارە پەیوەندیم دەگەڵیان هەیە وچاکیان دەناسم،سەرێکیان لە جوگەلەی کۆماری ئیسلامیدایە وسەرێکیشیان خستۆتە ناو جۆگەلەی دژە کوردەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە باشووری داگیرکراوی دەستی ئەو دووبنەماڵەیە.
مانگانە مووچەی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرن وهەرکاتێکیش بۆیان هەڵكەوێ خۆ دەگەیەننە شاری هەولێروبەشدار دەبن لە کۆڕووکۆمەڵ وشێعر خوێندنەوە وتەنانەت وەک هونەرمەند وگۆرانی بێژیش خەڵاتیان لە لایان کورد کوژەکانی سەری ڕەش پێ دەدرێ!لە پێش رێفڕاندۆمە قۆڕەکەی کاک بێسوود بارزانی قسەت دەگەڵ هەرکامیان کردبایە وگووتبات ئەو رێفڕاندۆمە سەرناگرێ،یەکڕاست دەیانگووت:تۆ جاشی بۆیە ئاوا بیر دەکەیەوە!بۆ ئەو هەڵویستەشیان مووچەی مانگانەی خۆیان لە هەولێرەوە بۆ دەهات.
کۆمەڵناسیی شۆڕش وتێگەیشتن لە بارودۆخی سیاسیی نەتەوەکەمان لەو سەردەمەدا بۆتە وانەیەکی گرینگ لە تێڕوانین لە سیاسەت.کۆمەڵگای لێواولێولە ناسیونالیزمێکی کوێڕانە وبێ بنەما،ئەو بارودۆخە دەخوڵقێنێ کە سی ساڵی رەبەقە باشووری کوردستان بەرەو وێرانی وهەژاریی رادەکێشێ.بنەماڵەی بارزانی وێنەی دارێکی وشکیان لێهاتووە کە بەر ناگرن.دوای ٧٥ ساڵ لە تەمەنیی حیزبیان بۆ ئەوە نابێ ئاوبدرێن یان هەرەس بکرێن.پێویستە لە ریشەوە دەربهێنرێن.
زۆرینەی ئەو کەسانەی کە من لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندیان پێوە دەکەم ودەیانناسم.خاوەنی رابوردوویەکی سیاسی بون.زەختوزۆرداریی کۆماری ئیسلامی وای بە سەر هێناون کە فریوی ئاکارەکانی بنەماڵەی بارزانی بخۆن.ئیتر ئەوەی کە لە بیر خۆیان بردۆتەوە قیادەمووقەت ونەهامەتیەکانی دیکەیە کە ئەو بنەماڵەیە بە سەرنەتەوەی کوردیان هێناوە لە هەر چواربەشی کوردستان.
تاقمێک لەو کەسانە خودموختاریخوازن،تاقمێکیان باوەڕیان بە فیدڕاڵی هەیە،تاقمێکێشیان کە خۆش باوەڕن دەڵێن،حوکمە دەبێ کوردستانی گەورە دروست ببێ وئەویش ئەو کوردستانە بە دەستی بنەماڵەی بارزانی ساز دەبێ!کاتیكیش لێیان دەپرسی تۆ مووچەکەت لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە پێ دەگاو پێی دەژی.لە جوابدا دەڵێن،دەرسمان خوێندوە وکارمان کردوە امافی خۆمانە مووچە وەربگرین!
مرۆڤ ئەگەر ساویلکە بووهەرئاوای بەسەردێ.هەرکوردێکی راستگەراودوورناس بە دروستی لە بابەتەکە بڕوانێ دەبێ زۆر راشکاوانە باوەڕی بەوە هەبێ کە گەیشتن بە ئازادی وسەربەستی وتێکۆشآن لە پێناو کوردستان لە مووچەی مانگانە وژیانی ئاسایی وخۆشگوزەرانی وسەفەروخواردن وخواردنەوە وزەوی زاروسامان وپارە وخانوووزێڕوزەمبەری ناوماڵ و…هەم واجب ترە وهەمیش بە نرخترە.هەرتاکێکی کورد رووی لە ژیانی ئاسایی کرد تەنیا هەستوسۆزوقسەی پێ دەمێنێ.هیچ سەربەستیەک هاسان نایەتە دی.مێژووی گەلانی ئازادیخوازوسەربەخۆ ئەو راستیەی سەلماندووە.
ئەو چین وتوێژەی کە ئاماژەم پێكردوە،لە مووچەی مانگانەی خۆیان خۆش نابن،لە گەڕان وسەیروسەیاحەتی خۆیان خۆش نابن،لە موڵك وخانووسەیارە وخواردنەوە وخواردنی خۆیان خۆش نابن،وەکی دیکەش قسەی زل وبێ بنەما وپووچ بە پێی فیلانە.
ئەومووچە خۆرانەی کە باسم کردون وێنەی حازرخۆری بن سێىەرم دێنە بەرچاوکە بە زانست خەریکی بڵاوکردنەوەی ویرووسی بنەماڵەی بارزانین.بەداخەوە ئەو ویرووسانە بەشێک لە جەستەی کۆمەڵگای چەند شآرێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیان تەنیوە.لە ناو ئەو چین وتوێژانەدا بازاڕیشیان تێدایە کە رۆژانە خەریکی درۆوقۆلبڕنی خەڵكن ، کەچی سەرێکیشیان لە ناو جۆگەلەی بنەماڵەی بارزانیدایە.
دۆبڵ کۆیلە بەوکەسانە دەڵێن کە پێش رێفڕآندۆمەکەی بێسوود بارزانی هەرکۆیلەی بنەماڵەی بارزانی بون ودوای شکستی ئەو رێفڕاندۆمەش هەروێنەی کۆیلە مانەوە بۆ ئەو بنەماڵەیە!ناکرێ مانگانە مووچە لە کۆماری ئیسلامی وەربگری وچەپڵەش بۆ بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی لێ بدەی.
No comments:
Post a Comment