Pages

Ads 468x60px

18 Mar 2024

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی تیرۆریستەکەیەوە ئەندامێکی کومە له ی زحمەت کیشانی کوردستانی تیرۆر کرد

 


ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی تیرۆریستەکەیەوە ئەندامێکی کومە له ی زحمەت کیشانی کوردستانی  تیرۆر کرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم:بکوژی سەرکردەکەی کۆمەڵە دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ڕوداوی کوشتنی سەرکردەکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ڕایگەیاند

"پاش لێکۆڵینەوە وبەدواداچوون ،لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا"

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ڕاگەیاند.


🔶شەوی رابردوو  شەممە شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە گوندى زڕگوێز نزیک شاری سلێمانى کوژرا و دوابەدوای کوژرانی حزبەکەی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو ئەندامەیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە تیرۆرکراوە.


🔶ئەمرۆش دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند کە پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتن ئەو  ئەندامەی کۆمەڵە دەستگیرکرا..

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates