Pages

Ads 468x60px

15 Mar 2024

پارتی دیموکراتی بارزانی لە سەر داوایی ئەردۆغان موچەی هاو وەلاتیانی راگرت و بە تەماییە موچەی خەلکی داماوەیی کوردستان خۆیی بیخوات

 


پارتی دیموکراتی بارزانی لە سەر داوایی ئەردۆغان موچەی هاو وەلاتیانی راگرت و بە تەماییە موچەی خەلکی داماوەیی کوردستان خۆیی بیخوات مەسرور دز


دیارە ئاواتی شێج جەناب لە دەست و پێ کەوتووەو هیچی پێ ناکرێت و مەسروریش لە کەناڵەکەی خۆیەوە هەر هاژ و هوژیەتی و هیچی لە دەسەڵات نەماوە و سەریان لە خەڵک شێواندووە ..

ڕای خۆت بە کۆمێنتێک بڵێ تۆش..

سۆران عومەر:

عێراق لەپشودا دەوامی کرد تا پارەی موچەی خەڵکی هەرێمی نارد، کەچی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووەو دابەشی ناکات! 


‎دوا موچە کەدابەشکراوە موچەی مانگی ٩ی ساڵی ٢٠٢٣ و موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بووە کە ئەمڕۆ ناوەڕاستی مانگی سێیە! 


‎دەست بەسەراگرتنی مووچەی مانگی دووی خەڵکی کوردستان و دابەش نەکردنی لەم مانگە پیرۆزەدا درێژەدانە بە سیاسەتی برسیکردن و چەوساندنەوەی خەڵک. 


‎ئەوە ویژدانتان ئازارتان نادات کەخەڵکتان بەم دۆخە گەیاندووەو دەستان بەسەر موچەکەیدا گرتووە؟ 

‎ئاخر لەم مانگە پیرۆزەدا شەیتانیش تاوانی پێ ناکرێ ئێوە چۆن خەڵک برسیتر دەکەن؟ 


‎ئێوە کەپێویستان بەموچە نییە تێ ناگەن لەنەبونی و هەژاری و برسێتی، تێ ناگەن لەئازاری گیرفان بەتاڵی و قەرزاریی، تێ ناگەن لەوەی منداڵێکتان کەئارەزوی خواردنێک ئەکات و بۆت دابین ناکرێ چۆن ئەمریت

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates