Pages

Ads 468x60px

12 Oct 2015

گۆڤاری ئیسرائیل کورد کێ بوون؟؟



ئەم کەسانە بە فەتوفێل پارەیەکی زۆریان لە وەڵاتی ئیسرائیل وەرگرتووە 
گۆڤاری ئیسرائیل کورد کێ بوون؟؟
بەشی یەکەم :
سەرچاوە کورد و ئیسرائیل فۆلکلۆر



لە ساڵی ٢٠٠٩ لە کوردستان گۆڤارێکی مانگانە چاپ دەکرا ، بەناوی ئیسرائیل کورد ، کە خاوەنی ئیمتیازی داوود باغستانی بوو سەرنووسەری گۆڤارەکە مەولوود ئەفەند بوو لەگەڵ چەند کەسانێکی تر کە وە رۆژنامەنووس کاریان ئەکرد بەناوی خوازیارەوە،

لە ٢٠١٠ کاک مەولوود ئەفەند پەیوەندی پێمەوە کرد کە هاوکاریان بکەم، منیش بەپێی توانای خۆم هاوکاریم ئەکردن.
هەر لەو ساڵەدا ٢٠١٠ داوود باغستانی سەردانی ئیسرائیلی کرد ١٢ رۆژ لیرە مایەوە کەمن لە نێزیکەوە ئاگاداری هەموو شتەەکانی بووم ، سەردانی کێی ئەکرد و باسی چی ئەکرد .
لەو سەردانەیدا داوود باغستانی داوای کرد لە سەرۆکی رێکخراوی کوردی جولەکە یەهودا بن یۆسف، کە بنکەیەکی دەگای ئیسرائیل کورد لە یروشەلایم بکەینەوە،
ذوای چەندرۆژێک بە ئامادە بوونی زۆر کەسایەتی دیاری کوردانی ئیسرائیل و حکومی بنکەکەیان کردەوە، لەسەر داوای داوود باغستانی منیان وەک بەرپرسی بنکەکە دیاری کرد ، لێرەش ژمارەیەکمان بە زمانی عیبری چآپ کرد.
ئەو کارتەی لە وێنەکە دیارە ، ئەوە داوود ئەفەند لە هەولێر بۆمی دروست کردبوو ،بۆی ناردم بۆ ئیسرائیل Smiley smile
بەهۆۆی ئەوەی رۆژانە لەگەل باغستانی بووم، بەیانیەک سەعات ٩ گەیشتمە میوان خانەی شیراتۆن لە تێل ئەبیب کە شەوێک مانەوە ٧٥٠ دۆلار بوو،
کاتێ گەیشتمە ئەوێ بینیم داوود باستانی لەگەل سەفیری تورکیا قاوە ئەخۆنەوە، وتی وەرە دابنیشە، ئەوە سەفیری تورکیایە بەرێکەوت هاتۆتە لام....
پێش گەرانەوەی بۆ کوردستان سەدان وەعدی دا بەلام هیچ کامێکیانی جێ بەجێ نەکرد ،
ئەو رەسمانە تنها لای من بونیان هەیە ، وێنەیەکیان، پسولەی بەشێک لە خەرجیەکانی هۆتێل شیراتۆنە، تەواوی بەلگەکان لای من پارێزراون.
لەبەشی دووهەم بەلگەو بابەتی گرینگ تر ئەخەینە بەردەستان ..............

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates