Pages

Ads 468x60px

7 Oct 2015

پێلانە چەپەلەکانی دەولەتی فاشیستی تورکیا دژ بە کورد یەک لە دوای یەک ئاشکرا دبن



پێلانە چەپەلەکانی دەولەتی فاشیستی تورکیا دژ بە کورد یەک لە دوای یەک ئاشکرا دبن
ریژمی تورکیای فاشیست چەندین پیلانی چەپەلی بەدەستەوییە دژ بە کوردەکان
ئەردۆغان بە راژ کاوانە بە ئەورووپیەکانی وەتووە ئەگەر بێت ئەرووپا دژی کوردکان شەر بکەن ئەوا تورکیا رەیگەری لە هاتنی پەنابەران بوو ئەورووپا دەکات
 
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا ڕایگەیاندووە، بۆ پێشگرتن لە کۆچ بەرەوە ئەوروپا پێویستە یەکێتیى ئەوروپا پشتیوانى لە تورکیا بکات بۆ جەنگ لە دژى پەکەکە و پەیەدە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا دوێنێ پێنجى تشرینى یەکەمى ٢٠١٥ گەیشتە بڕوکسلى پایتەختى بەلجیکا بۆ ئەوەى لەبارەى قەیرانى کۆچبەرانەوە لەگەڵ بەرپرسانى یەکێتیى ئەوروپادا گفتوگۆ بکات و ئەمڕۆش میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەردۆغان لە دانیشتنەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانى یەکێتیى ئەوروپادا چەند مەرجێکى داناوە بۆ هاوکاریکردنى ئەوروپییەکان بۆ پێشگرتن لە کۆچ بەرەوە ئەوروپا.
یەکێتیى ئەوروپا لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلولدا بۆ پێشگرتن لە کۆچ بەرەوە ئەوروپا، ملیارێک یورۆ هاوکاریى پێشکەشى ئەنقەرە کردووە تاوەکو خەرجى بکات بۆ کۆچبەرانى سوریا لە تورکیا.
یەکێتیى ئەوروپا لەبەرامبەر پێدانى ئەو پارەیەدا داواى لە تورکیا کردووە بە هەماهەنگى لەگەڵ یوناندا زیاتر پارێزگارى لەو سنوورانە بکات کە کۆچبەران بەکارى دەهێنن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا و بڕیاریشە شەش کەمپى نوێ بۆ نیشتەجێکردنى دوو ملیۆن کۆچبەر لە تورکیا دروست بکرێت.
بەپێى سەرچاوە میدیاییەکان، لە بەرامبەردا ئەردۆغان لە بڕوکسل بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ئەوروپا مەرجى ئەوەى داناوە، کە ناوچەى ئارام لە باکوورى سوریادا دروست بکرێت. یەکێتیى ئەوروپا لە چوارچێوەى جەنگى دژ بە تیرۆردا پشتیوانى لە جەنگى تورکیا لە دژى پەکەکە و پەیەدە بکات.
هەروەها ئەردۆغان داواشى کردووە، یەکێتیى ئەوروپا پارەى زیاتر بۆ قەیرانى کۆچبەران خەرج بکات و ئاسانکاریى زیاتریش بکات بۆ پێدانى ڤیزا بە تورکەکان و یەکێتیى ئەوروپاش چاوێکی لە وەرگرتنى تورکیا بۆ ئەندامبوون لە یەکێتیى ئەوروپادا هەبێت.
ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ دۆناڵد توسک سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەوروپا وتویەتى "خەمبارە لەوەى، کە هەندێک لە وڵاتەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکى تیرۆریستى نازانن و جەنگى کوردەکانیش لە دژى داعش ڕەوایى بوون بە کوردەکان نابەخشێت".
ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ ئەوروپا لە هەر یەک لە وڵاتانى دانیمارک و هۆڵەندا بە جیا ڕایگەیاندبوو "پەیەدە ڕێکخراوێکى تیرۆریستییە" و هەروەها لە یەکەم ڕۆژى جەژنى قورباندا و لە یەکەم لێدوانیدا وتبووى "پەیەدەڕیکخراوێکى تێرۆریستییە".
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر یەکێتیى ئەوروپا ڕەخنەى لەو هەڵوێستى تورکیا بەرامبەر بە پەکەکە گرتبوو، چونکە یەکێتیى ئەوروپا لەوە نیگەرانە تورکیا بە بیانوى جەنگ لە دژى داعش کوردەکان قەڵاچۆ بکات.
ئەنگیڵا مێرکل ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ڕۆژى ٣٠ى ئەیلولى ٢٠١٥ ڕایگەیاندبو "هەتا تورک لەگەڵ کورد شەڕ بکاتناوچەى ئارام لە سوریا دروست ناکرێت".
دۆناڵد توسک بەڵێنى ئەوەى بە ئەردۆغان داوە، هاوکاریى ئەنقەرە بکەن لە پارێزگاریکردنى سنوورەکانى تورکیا بەرەو ئەوروپا و ئاسانکاریش بکەن لە پێدانى ڤیزا بە تورکەکان بۆ ڕۆیشتنیان بۆ یەکێتیى ئەوروپا.
هاوکات ژان کلۆد یونکر سەرۆکى کۆمسیۆنى یەکێتیى ئەوروپا وتویەتى "پلانێکى هاوبەشیان بۆ پێشگرت لە کۆچ بەرەو ئەوروپا داوەتە ئەردۆغان".
پێشتریش میدیاکان بڵاویانکردبووە تورکیا پەنابەرەکان وەک کارتێکى سیاسى و بۆ گوشار دروستکردن لەسەر یەکێتیى ئەوروپا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام و جەنگ لە دژى کورد بەکار دەهێنێت.
تورکیا ٩١١ کیلۆمەتر سنوورى لەگەڵ سوریا و ٣٥٠ کیلۆمەتر سنوورى لەگەڵ عێراقدا هەیە و لە ساڵى ٢٠١٣ەوە دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار کۆچبەرى لەو دوو وڵاتە وەرگرتووە، کە زۆربەیان هاووڵاتیى سوریان.
لە سەرەتاى ئەمساڵەوە ٦٣٠ هەزار کۆچبەر ڕوویان لە ئەوروپا کردووە و زۆربەشیان لە سنوورەکانى تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ ئەوروپا.
ر.م
سەرچاوە ءین ئارت تیوی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates