Pages

Ads 468x60px

22 Oct 2015

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكە ئاشكرا دەكات



ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم وردەكاری ئۆپەراسیۆنەكە ئاشكرا دەكات

دوای ئەوەی لە میدیاكان بڵاو كرایەوە كە شەوی رابردوو هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا بەپاڵپشتی هێزەكانی عێراق و كورد 70 دیلی كوردیان لەدەستی چەكدارانی داعش ئازاد كردووە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دووپاتی دەكاتەوە كە هێزێكی دژە تیرۆری سەربەوان لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا گەیشتنە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستان و توانیان دەست بەسەر زیندانی سەرەكیی داعشدا بگرن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە راگەیاندنێكدا دەڵێت كە دوای ئەوەی زانیاریی تەواو هەبوو كە ژمارەیەكی زۆر دیل و گیراو لە زیندانێكی تیرۆریستانی داعشدا لە نزیك شارۆكەی حەوێجە گلدراون،  كاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمرۆ بەپاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان، هێزێكی دژە تیرۆری سەربە ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا گەیشتنە ناو قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستان و توانیان دەست بەسەر زیندانی سەرەكیی داعشدا بگرن، كە دەكەوێتە حەوت كیلۆمەتر لە باكوری حەوێجە. 

زیاتر دەڵێت كە ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتووانە ئامانجەكەی پێكا و خۆشبەختانە توانرا ٦٩ هاووڵاتی زیندانیكراو ئازاد بكرێن، بەڵام دوای لێكۆڵێنەوەی سەرەتایی دەركەوت كە هیچ كوردێك لە ناو زیندانییە ئازادكراوەكاندا نییە .

بەردەوام دەبێت، هەروەها لەم كردەوەدا زیاتر لە ٢٠ چەكداری داعش كوژران و ٦ تیرۆریست بەدیل گیران، بەداخەوەش سەربازێكی هاوپەیمانان كە ئەركی پاڵپشتیی هێزەكانمانی لە ئەستۆ بوو گیانی لە دەست دا و سێ پیشمەرگەی هێزی دژە تیرۆر زامدار بوون و كاتژمێر ٤ ی بەرەبەیان ئۆپەراسیۆنەكە كۆتایی پێهات و هێزەكانمان گەڕانەوە و هاوڵاتییە ئازادكراوەكان بۆ پشكنینی پزشكی و رێكاری پێویست ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كران.

لە دوای شەشی حوزەیرانی پارساڵ كە رێكخراوی داعش هێرشی فرەوانی بۆسەر چەند ناوچەیەكی عێراق دەست پێ كرد، هێرشەكانی داعش هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكانیشیان گرتەوە و پێشمەرگە رووبەڕوویان بووەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەك لە پێشمەرگە بەدیل گیران و تا ئێستەش بەدەستی داعشەوەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates