Pages

Ads 468x60px

13 Mar 2016

یانزەی ئازار..ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفاو جگەرەکەی دیکتاتۆر!


یانزەی ئازار..ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفاو جگەرەکەی دیکتاتۆر!
یانزەی ئازاری ساڵی 1970 ئەو ڕۆژەیە کە ڕێکەوتنێک لەبەینی پارتی ومەلا مستەفا لە لایەک وحیزبی بەعس لەلایەک کرا بۆ وەرگرتنی پڕ لە خەیاڵی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان،ئەمەیش زیاتر لە چوارساڵ مفاوەزاتی بە شوێن خۆیدا هێناو،لە کۆتایدا دۆڕان وئاشبەتاڵی مەلا مستەفای لێکەوتەوە.

میلەتی ئێمە هەمیشەو لە مێژوودا ددان نانێت بە کەم ئەقڵی و هەژاری خۆیدا چ لە دنیای سیاسی وچ لە دنیای فکریدا، نایەوێ بڵێ سیاسیەکانی خەڵکانی نەخوێنەوارو خێڵەکین و ئاسان کڵاویان دەچێتە سەر،ئاسان هەڵدەخەڵەتێنرێن وزۆرینەیشیان مەشخەڵەیان قازانجی تایبەتی خودی و بنەماڵەییەو لە سەرەتاوە دروستکراو سادرکراوی داگیرکەرانن،خوێنی ئەوان لە دەمارەکانیاندایە،نەک ئەوەی جدی و پێداگر بن لەسەر وەرگرتنی مافی گەلەکەیان.
تا بە ئێستایش وایدەبینم نە کورد نەتەوەیە،نە سەرکردەیەکی نەتەوەیی هەبوە بە تایبەت لە باشور،کە ئاوات و ئامانجی لابردنی زوڵمی نەتەوەیی بێت لەسەر گەلەکەی،بە درێژایی مێژوو،کۆمەڵێ بە ناو سیاسی،خێڵەکی و بنەمالەیی کە خوێنەواریشیان نەبوە ،ڕێبەری ئەم خەڵکەیان کردوەو هەمیشە بە گورگانە خواردویان داون، خوێنی خەڵک،ڕەنجی خەڵک،ئازارو مەینەتیەکانی خەڵک،بۆتە پارەو چۆتە گیرفانی هەندێ بنەمالەو بە ناو سەرۆک وسەرکردەی سیاسی.
ئەمڕۆدەبینم کۆمەڵێ خەڵکی دەبڵ موراڵ،کە ساڵانێک خۆیان بە مۆدێڕن وخاوەن قەڵەم دەزانن ،مەلا مستەفاو پارتیان بە خێڵەکی و کۆنەپەرست و ئاشبەتاڵچی دەزانی ولەم نێوەندەدا دەیان هەزاریان بە کوشتن داوە، دەیانەوێ ڕێکەوتنی یانزەی ئازارمان بە پڕ دەسکەوت پێ بناسێنن وئۆباڵی دۆڕانەکان بخەنە ئەستۆی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە بەینی شای ئێران و سەدام حسیندا.
ڕاستیەکەی مێژوو دەبێت وەک خۆی بنوسرێتەوە،ئیتر سیاسەتی"دەستە چەورەکەت بسڕە بە خەڵکدا" دەبێت کۆتایی بێت،شۆڕشی ئەیلول و خودی مەلا مستەفا دروستکراوی دەستی ساواکی ئێرانی بوون،لە ناوەڕاستی 1975 دا ئاشبەتالەکە کراوە،مەلا مستەفا لە 1973 دا بە ڕەسمی داوای مافی پەنابەری لە ئەمریکا کردوە،ڕازیبوونی مەلا مستەفا بە ئاشبەتاڵ وڕێگریکردن لە خەڵکانی تریش کە درێژە بدەن،ڕۆیشتنی بۆ لای شاو لەوێشەوە بۆ ئەمریکا،بەڵگەی ئەوراستیەن،کە بە ڕیکەوتننامەی شای ئێران و سەدام حسین ڕەزامەند بوە،ئەو خۆی دەڵێت"مەعموریەتی من تەواو بوو"،ئایە قسە هەیە لەمە جدیترو پشتڕاستکرنەوە تر؟.
با لەوە گەڕێین سەرەتا پارتی چۆن دروست بووە،چۆن برایم ئەحمەدو میرحاج وحەمە زیادی کۆیەو زۆری تر مەلا مستەفایان هێناو کردیانە سەرۆکی پارتی،کە ڕۆڵی ئێران لەم بە سەرۆک کردنەی مەلامستەفادا هەبووە،لێرەوەیە ئەم کابرایە هەمیشە ملی لە موو باریکتر بووە بەرامبەر هەرداوایەکی ساواکی ئێران،هەتا لە کوشتن وتیرۆرو تەسلیمکردنەوەی نەیارانی شا،کە دڵسۆزانە تر لە ساواک دلسۆزی بووە،لێرەوەیە بە یەک ڕێکەوتنی "شاو سەدام" ئالای سپی هەڵدەکات،گەلەکەی بێ کەس بەجێدێڵیت ودەیان خاتە بەردەم گورگی بەعسیەکان،هیچ گومانم لەوەنیە ئەگەر مەلا مستەفا تەسلیم نەبوایەو درێژەی بدایە،نە 5 هەزار گوند خاپور دەکرا،نە هەڵەبجە کیمیاباران دەکرا،نە ئەنفالەکانیش دەکرا.
لە کۆتاییدا پێویستە هەرکەس ئەو ڕاستیە بزانێت،ڕێکەوتننامەی 11 ی ئازار،خۆشباوەڕی مەلا مستەفا بوو، بۆ حیزبی بەعسیش تەنها تاکتیکی بووە،نەک هیچیشی لێ سەوز نەبوو،بەڵکو مێژوویەکی وێران کردو گەلێکی خستەوە بەردەم چەقۆی بەعس،حیزبی بەعس ساڵی 1968 کودەتا دەکات و دەسەڵات دەگرێتە دەست،ساڵی 1972 نەوت خۆماڵی دەکات،ئێران دژیەتی،هێشتا پایەکانی خۆی توند نەکردوەو دۆستی پەیدا نەکردوە،عێراق نائارامەو دەستی بە هەموو جێگایەک ناگات،لێرەوە دێت ڕێکەوتن لەگەڵ مەلا مستەفا دەکات، تا شەڕ بوەستێت و کوردوستان وعێراق بەرەو ئارامیەک بڕۆن وئەویش جێگای خۆی خۆش بکات،لە کۆتاییدا هەروای کرد،پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕوسیا درێژە پێداو بووە خاوەنی نەوتی خۆی و چەکو جبەخانە،دوای ئەوە لە ئۆپیک ڕێکەوتنیشی لەگەڵ شاو ئێران کردو،ڕێکەوتننامەکەی لەگەڵ مەلا مستەفا هەڵوەشاندەوەو ئاشبەتاڵی پێکردن.
مەلا مستەفاو بنەمالەکەی تەنها یەک شتیان بەدەست هێنا،ئەویش دەیان ملیۆن دۆلار بوو، خۆیان خواردیان وبەس،خەڵکیش باجەکەی دا،کەواتە تکایە لێمان گەورە مەکەن و زبڵ مەنوسنەوە،خەڵکی چەواشە مەکەن و مێژوو بەدرۆ نانوسرێتەوە ،ئاقیبەت بەڵگەکان هەن ودیارن،یانزەی ئازار تەنها کێشانی جگەرەیەک بوو لە لایەن سەدام حسینەوەو دوکەڵەکەی بۆ ناو هەردوو چاوی مەلا مستەفا،تا هیچ نەبینێت،بە پێچەوانەی قەڵەم شایەرو پارە پەرستانەوە،کەلە ژێر زەبری پارەو دەسەڵاتدا دەیانەوێت مێژوو لنگاوقوچ پیشان بدەن،مەلا مستەفا لەبەر خیانەت بە کوردو نۆکەرایەتی بۆ شاو ساواک دەبێت دادگایی بکرێت.
ئارام ئەحمەد
11 ی ئازاری 2016

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates