Pages

Ads 468x60px

9 Mar 2016

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی سێ وتووێژەکانی ئاشتی سوریا دەسـتپـێبکەنەوە


سوریا
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی سێ وتووێژەکانی ئاشتی سوریا دەسـتپـێبکەنەوە

بڵاوکردنه‌وه‌ له‌:

Pin It
VOA News
08.03.2016 16:47
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بڕیارە دانوسـتاندنەکانی ئاشتی سوریا لە 14 ی ئەم مانگی سێـیە لە جنێڤ دەسـتپـێبکاتەوە.
جێسی شاهین گوتەبێژی ستافان دیمستۆرا نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤ گوتی بڕیارە بەشداربووان لە ڕۆژانی 12 و 13 و 14 ی مانگ بگەنە جنێڤ.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەوانەی بانگهێشتی وتووێژەکان کراون هەر ئەوانەن کە لە گەڕی یەکەمی وتووێژەکاندا لە سەرەتای مانگی دوو بەشداریـیان کردبوو.
بەپـێی ئەم لێدوانەبێت پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) هێشتا بانگهێشت نەکراون، هەرچەندە لە وتووێژێـکی ئەم دوایـیەی نێوان جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باس لە گرنگی بەشداری هەموو لایەنەکانی سوریا کرابوو، لەوانە کوردیش.
هێشـتا ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هەڵوێستی خۆی لەسەر دانوسـتاندنەکان ڕانەگەیاندووە. ڕیاز حیجاب سەرۆکی دەستەی باڵای شاندی ئۆپـۆزسیۆن بۆ دانوسـتاندنەکان ڕۆژی دووشەممە گوتی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیار دەدەن ئایا بەرەو جنێڤ دەڕۆن یان نا. جەختی لەوە کرد کە دەبێت مەرجەکانی ئۆپـۆزسیۆن جێبەجێ بکرێن و باس لە دامەزراندنی دەستەیەکی حکومڕانی گواستنەوە بۆ سوریا بکرێت.
حکومەتی سوریا لای خۆیەوە ئامادەی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە گەڕی نوێی دانوسـتاندنەکاندا.
http://www.dengiamerika.com/content/un-syria/3225541.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates