Pages

Ads 468x60px

17 May 2017

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستانە



شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستانە
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
 بەریت مەکگورک، نوێنەری ترامپ لە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستانن.


شەوی ڕابردوو، بەریت مەکگورک و چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی دانوستان و چاودێریی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە ڕێگای ئاسمانییەوە گەیشتنە رۆژئاوای کوردستان.
شاندەکە، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی شاری ڕەقە کۆبوونەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە پاش کۆبوونەوەکە وتیان، کە شاندەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنیانداوە پشتگیری ئەو ئەنجومەنە بکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی ڕەقە.
هەروەها وابڕیارە ئەمڕۆ ئەو شاندەی ئەمریکا لەگەڵ فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە بە دەست گەیشتوون، بابەتی سەرەکی ئەو کۆبوونەوانە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە و شێوازی بەڕێوەبردنی ڕەقە پاش ڕزگارکردن دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنی ئەردۆغان لەگەڵ تراپم-ی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و نیگەرانییەکانی ئاکەپەی لەبارەی بڕیاری پڕ چەککردنی یەپەگە لەلایەن ئەمریکاوە بە ترامپ گەیاند.
بەرای چاودێرانی سیاسی، ئەم سەردانەی شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وەڵامدانەوەی ئەردۆغان و شکستی سەردانەکەی بوو بۆ ئەمریکا و بەم سەردانە هەموو هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ دژایەتیکردنی یەپەگە مایەپووچ بوو.
ش.ف

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates