Pages

Ads 468x60px

12 Aug 2017

گەنجێكی چەمچەماڵى فڕۆکەیەکى دروستکرد



گەنجێكی چەمچەماڵى فڕۆکەیەکى دروستکرد
گەنجێكی چەمچەماڵى فڕۆکەیەکى دروستکرد
50 خولەک پێش ئێستا
2533 جار خوێندراوەتەوە


Print this page
+ -
کەسوکارەکەی ئاریان مەحمود ھاتوون تا ببینن کە ئەو فرۆکەیەی دروستیکردووە بۆ یەکەمجار دەیخاتە کار. فڕۆکەکە دەکەوێتە ڕێ بەڵام بۆی نییە بیفڕێنێ بەرەو ئاسمان.
ئاریان دانیشتووی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵەو فەرمانبەری حکومەتە، ماوەی دوو مانگ سەرقاڵی دروستکردنی ئەم فڕۆکەیە بووە، دواجار بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاوڕێ و کەسوکارەکەی ئیشی پێکرد. فڕۆکەکەی ئاریا تەنیا یەک نەفەر هەڵدەگرێ.
لە سنوورەکەیان بێجگە لە نەبوونی شوێنی تایبەت بۆ فڕین، ھاوکات لایەنە ئەمنییەکانیش مۆڵەتیان نەدا بە ئاریا بۆ فڕینی فرۆکەکەی، ھەر بۆیە بە ناچاری یەکەم ئەزموونی ئیشپێکردنی فرۆکەکە لەسەر جادەیەکدا بوو.
لە هەرێمی کوردستان یەکەمجار نییە کە گەنجان فڕۆکە دروستدەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراو و شارەزای بوارەکە نییە کە بیسەلمێنێ ئەو فڕۆکانە شیاون بۆ فڕین بەرەو ئاسمان، ئەزموونەکان بە نیوەناچڵی ماونەتەوە.
ئاریان چەندە خۆشحاڵە بە تەواوکردنی فڕۆکەکەی، دوو ئاواتی ئەوەیە لێرە دەستگیرۆیی بکرێ تا پەرە بەو خەون و خولیایەی خۆی بدات بۆ داهێنان لەو فڕۆکەیەی دروستیکردووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates