Ads 468x60px

3 Aug 2017

هاوڵاتیانی ئێزدی: ١٢ هەزار پارتی لە شنگال بوون بەڵام ١٢ فیشەکیان نەتەقاند...


هاوڵاتیانی ئێزدی: ١٢ هەزار پارتی لە شنگال بوون بەڵام ١٢ فیشەکیان نەتەقاند...
هەڵۆ پێنجوێنی لە نوسینەكەیدا باسی سەرەتاكانی هێرشی داعشی كردووە بۆ سەر شنگال و نوسیویەتی، "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان فەوجێكی (500 تا 600) كەسی هەبوو، كەپاسەوانی بارەگا حیزبیەكانیان دەكرد لەسنوری شنگال، كە جگە لەچەكی سوكی پاسەوانی هیچ جۆرە چەكێكی قورسیان لانەبوو.


لەدوای هاتنی داعش لە 10/6/2014 بۆ سنوری موصڵ و داگیركردنی شاری موصڵ، شنگال لەبەردەم مەترسیەكی گەورەدابوو بە هیمەتی پێشمەرگە بەتایبەت لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگای ڕەبیعە بۆ سنوری شنگال بە پانتاییەكی زۆر تەسك و بەدرێژایی ڕێگاكە كۆنتڕۆڵ كرا".
لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی باسی هێزەكانی پارتی كردووە و دەڵێت: "بەماوەیەك پێش پەلاماری داعش بۆ شنگال هێزێكی پڕ چەكی زێرەڤانی سەر بە پارتی و فەرماندەییەكانی سەر بە هێزەكانی (80)ی پارتی هاتنە سنورەكە و بوونە مایەی دڵخۆشی زۆر بۆ دانیشتوانی سنورەكە و كادر و پێشمەرگەی سنورەكە بە تایبەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەموو وەك پێشمەرگە چوونە سەنگەری بەرگری، ڕۆِژ بە ڕۆژ هێرشی دوژمن زیاتر دەبوو تا لەسەعات 2 بۆ 3ی شەوی 3/8/2014 لە هەموو لاوە پەلاماری شنگال درا".
هەڵۆ پێنجوێنی سەبارەت بە شەڕەكەیش لە نوسینەكەیدا گێڕاویەتیەوە، "جگە لەوەی كە هێزەكانی داعش بەبەرنامە لەچەندین لاوە پەلاماریاندا لەهەمان كاتدا گوند و شارۆچكە عەرەبەكانی دراوسێی شنگال هەركەس لە ئاستی خۆیەوە پەلاماری گوندە دراوسێ ئێزیدیەكانی خۆیاندا بەجۆرێ كە لەزۆر شوێن وایان دەزانی كریڤن و هاتوون بەدەم برا كریڤەكانیانەوە، بەڵام بەداخەوە بەدەستڕێژی گوللە كۆمەڵكوژیان دەكرد و ژن و منداڵیان بەدیل دەبرد".
ڕۆژی 3ی ئابی 2014 داعش لە چەند قۆڵێكەوە پەلاماری شنگالی دا و دوای كشانەوەی پێشمەرگە و زێرەڤانی لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا تەواوی ناوچەكانی خۆرئاوای موسڵیان كۆنتڕۆڵكرد و ڕۆژی 7ی ئابیش مەخموریشیان كۆنتڕۆڵكرد و دواتر پێشمەرگە بە هاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ناوچەكانی كۆنترۆڵكردەوە.
بەڵگەیەکی زۆر گرنگ
کێن ئەوانەی بەرپرسیاری پارتی-بوون لەشەنگاڵ؟؟؟
کێن ئەوانەی ئەرکی بەرپرسیارەتی پاراستنی شەنگاڵیان لەئەستۆ بوو و ئێزدیەکانیان لەچنی چەتەکان هێشتەوە؟؟؟
کێن ئەوانەی تاوانباری سەرەکین لە کۆمەڵکووژی شەنگاڵ وکۆمەڵگای ئێزدی؟؟؟
برواننە ئەم ڤیدیۆ-یە
Handren Hawrami

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates