Pages

Ads 468x60px

23 Sept 2018

شەش ئەندامی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکران



شەش ئەندامی حزبی کۆمۆنیست کرێکاری کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکران
ئەمڕۆ شەممە شەش ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران.
دەشتی جەمال بەرپرسی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیست بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو ئەندامانەیان لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
وتیشی، ئاسایش پێی وتون مافی ئەوەیان نییە وێنە و پۆستەری بایکۆت بڵاوبکەنەوە.
بە وتەی دەشتی جەمال، ئەو کارەی ئاسایش پێچەوانەی بانگەشەی ئازادی ڕادەربڕینە کە لەلایەن ئیدارەی سلێمانییەوە دەکرێت.
هەروەها بەرپرسیارێتی چارەنووسی ئەو شەش ئەندامەی حزبەکەی خستە ئەستۆی یەکێتی و داوای کرد دەستبەجێ ئازادیان بکەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates