Pages

Ads 468x60px

7 Sept 2018

تکایە فریای دایە ئامینە بکەون دایە ئامینە: خەڵکی کوردستان، چالاکانی مافی مرۆڤ و... فریامان کەون سبەی زانیار و لوقمان لە سێدارە دەدەن



تکایە فریای دایە ئامینە بکەون 
دایە ئامینە: خەڵکی کوردستان، چالاکانی مافی مرۆڤ و... فریامان کەون سبەی زانیار و لوقمان لە سێدارە دەدەن
رۆژی چوارشمەمە ٢٠١٨/٩/٦ رامین حوسین پەناهی و زانیار مورادی و لوقمان مورادی لە لایەن کاربەدەستانی رژیمی ئیرانەوە گواستراونەوە
بوو جیگایەکی نادیار گیانی ئەم ٣ زیندانییە لە مەترسیداییە.



گرنگ بەپەلە
ئەمشەو لوقمان و زانیار مورادیی لەسێدارە دەدرێن
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
پاش ئەوەی ڕۆژی چوار شەممە زانیار و لوقمان مورادی، زیندانیانی سیاسیی سزادراو بە سێدارە، گوازرانەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ڕەجاییشەهر، داوا لە برای زانیار مورادی کراوە، کە بۆ دوایین سەردان بچێتە کەرەج.
ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، زانیار و لوقمان مورادی، زیندانیانی سیاسیی سزادراو بە سێدارە، گوازرانەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ڕەجاییشەهر و بەرپرسانی زیندان داوایان لە برای زانیار کرد، کە بۆ دواین جار سەردانی براکەی بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ ئەو سەردانە ئەنجامدراوە و زانیار مورادی لە لە دیدارەکەیدا بە براکەی وتووە، کە ئیتلاعات پێی ڕاگەیاندووین کە ئەمشەو لە سێدارەمان دەدەن.
ئەوەش پاش گواستنەوەی لەناکاوی زانیار و لوقمان مورادی لە بەندی گشتیی زیندانی ڕەجاییشەهرەوە بۆ بەندی تاکەکەسی ئەو زیندانە ڕوودەدات.
خانەوادەی زانیار مورادیش لەو بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئێستا لە نیگەرانی کوشندەدا بەسەردەبەن.
زانیار و لوقمان مورادی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩دا لە شاری مەریوانی سەربە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران وپاشان بۆ ماوەی نۆ مانگ لە زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە ئەشکەنجە دران و لە زیندانی تاکەکەسیدا ڕاگیران.
سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠١٠دا گوازرانەوە بۆ زیندانی ئەوینی تاران و پاش ماوەیەکی کورت، بەهۆی ئەو دانپدانانەی لە ژێر ئەشکەنجەوە لێیان وەرگیرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە، کە ئیقبال مورادی، باوکی زانیار مورادی، ماوەیەک پێش ئێستا لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەربە سلێمانی تیرۆرکرا.
ش.ف

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates