Pages

Ads 468x60px

23 Sept 2018

تا ئێستا زانیوتە بنکەو بارەگاکانی سوپای تورک لە باشور لەکوێ یە ؟ لەبەشی یەکەمدا ببینە ... ئەمە خۆیی وەلامیکە بوو ئەوانی وا رەتی دەکەنەوە کە میتی تورکیا لە ناو بارگاکانی پارتی دا بێت



تا ئێستا زانیوتە بنکەو بارەگاکانی سوپای تورک لە باشور لەکوێ یە ؟
لەبەشی یەکەمدا ببینە ... ئەمە خۆیی وەلامیکە بوو ئەوانی وا رەتی دەکەنەوە کە میتی تورکیا لە ناو بارگاکانی پارتی دا بێت


راپۆرتێکی گرنگ...
کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ئیدارەی مەلەفەکانی ئابوری وسیاسی بەرێوە دەبات
ئەندامانی میت لە بارەگاکانی پارتی جێگیرکراون.
ساڵێک وا خەریکە تێپەڕ دەبێت بەسەر گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم ، ئەم پیلانە چەپەڵە هی خودی دەزگای جاسوسی میت بوو بۆ بەدیفاکتۆکردنی داگیرکاریی وخۆسەپاندن بەسەر باشوری کوردستان.
راستیەک هەیە دەبێت هەموو خەڵکی کوردستان بیزانێت ، پارتی هێزێکی سیاسی کوردی نییە ، بەڵکو مورتزەقەیەکە بەدەست دەوڵەتی تورکیاوە.
دەسەلاتەکانی سەرۆکی پارتی وکەسێکی ئاسایی جاسوس لەبەردەم دەوڵەتی تورک وەک یەک دەبینرێت و هیچی زیاتر نییە ، ئەوەی جیایان دەکاتەوە تەنها ئەرکەکانیەتی کە دەوڵەتی تورکیا پێیان دەسپێڕیت .
سەرۆکی پارتی یا رایەدارانی دیکەی پارتی بە حوکمی هەژمونی خێڵەکیانەیان ، دەتوانن زیاتر رۆڵ بۆ تورکیا ببینن وەک لە مرۆڤێکی جاسوسی ئاسایی.
سوپاى تورکیا لە باشووری کوردستان لە چەندین ناوچە بنکەى سەربازیى دروستکردووە. هاوکاتیش لە رێگەى تۆڕە سیخوڕییەکانى دەزگاى هەواڵگرییەکەیەوە (میت) سەرقاڵی ئەنجامداى کاری قێزەنە.
زانیاریى گرنگ لەبارەى شوێنى میتەکان لە باشووری کوردستان بە دەستمان گەیشتوون. بەپێى ئەو زانیارییانە کە لەسەرچاوە هەرێمییەکانەوە بە دەستمان گەیشتوون، یەکەى میتى تورک لە شاخی سەری رۆلا لە ناوچەى قەسرێ لە بنکەیەکى پارتی دان. رۆژانەش کاری سیخوڕی و چاودێری لە کۆلیتەر، مامێ، روت، بەردەزەردان، شێراوازێ ئەنجام دەدەن.
بنکە سەربازییەکانى گوندەکانى دیانا کە ئاسایشیان لەلایەن هێزەکانى زێرەڤانى لە ژێر سەرپەرشتیى حەجی بیرۆفی دابین دەکرێن بۆ کاری سیخوڕیى میت کراوەنە و ماوەى چەندین ساڵە لەو بنکە سەربازییانەى پارتیەوە کاری سیخوڕی ئەنجام دەدەن.
هەروەها بنکەى سەربازیى پارتی لە چیاى کۆڕەک کە لەلایەن هێزەکانى زێرەڤانى و بەسەرپەرشتیى سیدار بارزانی بەڕێوەدەچن، بۆ میت بوونەتە ناوەندى کارى سیخوڕی.
لەو بنکانەى چیاى کۆڕەکەوە لە سنووری دۆڵی ئالان و دۆڵی مەلەکان و چیای کێلکلێلێ تاوەکو پشت سنووری هەڵگورد و لەوێیەوە تاوەکو ئاکۆیان و رەواندز و گوندەکانى گەرەوای کۆنترۆڵ و چاودێرى دەکرێن.
هاوکات لە بنکەى سەربازیى هێزەکانى زێرەڤانیى پارتی لە چیاى وێزێ یەکەیەکى میتی تورکیا جێگیرکراون. هێزەکانى پاراستنیش بە بەردەوامى هاوکاریى ئەو تیمە سیخوڕییەى میت دەکەن.
تیمە سیخوڕییەکانى میت بە پشتیوانیى بنکە سەربازییەکانى زێرەڤانى و هاوکاریى پاراستن رۆژانە سیخوڕی بەسەر ئەو ناوچەیەوە دەکەن و چاودێریى هاووڵاتیان و جموجوڵەکانى ئەو سنوورە دەکەن. لە تەنیشت ئەو شوێنەش ناوەندێکى هێزەکانى ئێران بوونی هەیە.
میدیاکانی پارتی کەلەلایەن دەزگای جاسوسی میتەوە بەڕیوەدەبردرێن ، رۆژانە ژەهر بلاودەکەنەوە.
کاتێ ئەردۆگان لە وۆڵستریت وواشنتۆنپۆست دەنوسێت ، رایەدارانی پارتیش پارە دەدەنە میدیاکانی ئەمەریکا بۆ چەواشەکاریی.
چاوەشئۆغلو بۆ نیویۆرک تایمز نوسیویەتی: پەیامێک بۆ باجدەرەکانی ئەمەریکا ، پارەی باجی ئێوە بۆ پڕکردنی چەک بۆ یەپەگە دەڕوات.
لە بەرامبەریشدا لەفۆڕن پۆلیسی پارەخۆرێک دەنوسێت: مەسعود بارزانی بۆیە توڕەیە لە ئەمەریکا چونکە کەرکوکی تەسلیم بە بەغدا کرد.. ئەم پارەخۆرە ئاگادار نییە کە پارتی و یەکێتی بەفەرمانی دەزگای جاسوسی میت وئیتلاعات ویستیان کەرکوک کاول بکەن وکورد وەدەرنێن و دیمۆگرافیاکەی بگۆڕن.
پارتی وەک لەیستۆکێکی بێواتا لەدەست دەزگای جاسوسی میتە وهیچی دیکە.
بەشێکی زانیارییەکان لە ئاژانسی فوراتەوە وەرگیراوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates