Pages

Ads 468x60px

27 Dec 2018

وەزیری دادی ئیسرائیل: نابێ رێگا بە تورکیا بدرێت رەشەکوژیی کوردەکان ئه‌نجام بدات. وەزیری دادی ئیسرائیل: کوردەکان پاڵەوانن.



وەزیری دادی ئیسرائیل: نابێ رێگا بە تورکیا بدرێت رەشەکوژیی کوردەکان ئه‌نجام بدات. 
وەزیری دادی ئیسرائیل: کوردەکان پاڵەوانن.

وەزیری دادی حکومەتی ئیسرائیل کاردانەوەی بەرامبەر کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سوریا نیشان داوە و داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە نەدات تورکیا ”رەشەکوژی“ی کوردەکان ئه‌نجام بدات.

بە پێی سەرچاوە ھەواڵییەکانی ئیسرائیل، ئایەلەت شێیکد، وەزیری دادی ئیسرائیل کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بە ھەنگاوێکی نەرێنی بۆ وڵاتەکەی دادەنێت و پێی وایە ئەمە دەبێت ھۆی بەھێزبوونی تورکیا، کە جێگای مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل.

ئایەلەت شێیکد بە ڕادیۆی (سوپای ئیسرائیل)ی ڕاگەیاندووە، کوردەکان لە بەرچاوی ئیسرائیل پاڵەوانن، کە بە ھۆی ئەوانەوە وڵاتانی ڕۆژئاوا توانییان بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا سەرکەون. ھیواشی خواستووە ھێزە کوردییەکانی سووریا لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، سەربکەون.

ئەم وەزیرەی ئیسرائیل لە چەندین بارودۆخدا ھەڵوێستی دۆستانەی بەرامبەر بە گەلی_کوردستان نیشان داوە. ئەو پێشتریش چەند جارێک ڕایگەیاندبوو، کە گەلی کورد شایەنی ئەوەن وڵاتێکی سەربەخۆیان ھەبێت و بە ئاسوودەیی تێیدا بژین.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates