Pages

Ads 468x60px

12 Jul 2021

سوپای داگیرکەری تورکیا تەل ڕەفعەتی بۆردمان کرد و ٤ کەس بریندار بوون

 


سوپای داگیرکەری تورکیا تەل ڕەفعەتی بۆردمان کرد و ٤ کەس بریندار بوون


🔹بە پێ هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، ئەمرۆ لە ئەنجامی بۆردمانی تەل ڕەفعەت لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە چوار هاووڵاتی بریندار بوون.


🔹یەک لە بریندارەکانی منداڵە و  هەر چواریان گەیندراونەتە ناوەندە درمانیەکانی ناوچەکە.


🔹ناوی کەسە بریندارەکان بریتییە لە، وەلید عەرەب تەمەن ٥ ساڵ، نیهاد محەمەد عەلی تەمەن ٣٢ ساڵ، هەڤین رەشید تەمەن ٤٠ ساڵ و سوزان مامۆ تەمەن ٣٠ ساڵ.


🔹بە پێ ئاماری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ماوەی دو ساڵی ڕابردوودا دەیان جار سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەی تەلرەفعەتی بۆردمان و تۆپباران کردووە و لە ئەنجامدا ١٠ هاووڵاتی شەهید بوون کە هەشت کەسیان منداڵ بوون.


🔹هەر وەها ١٣ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون و زیانی زۆر بە ماڵ و ملکی هاووڵاتیانی ناوچەکەش گەیشتووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates