Pages

Ads 468x60px

22 Jul 2021

موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد تووشی کۆرۆنا بوو



موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد تووشی کۆرۆنا بوو


▪️بەندکراوێکی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە دوای ئەوەی کە تووشی کۆرۆنا بوو، مافی مرەخەسی پێدرا.


▪️ ڕۆژی جوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، موژگان کاووسی، بەندکراوی سیاسی کورد دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو وڵامی تاقیکردنەوەی کۆرۆناکەی ئەرێنی بوو، مافی مرەخەسی پێدرا.


▪️موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی کەلاردەشت ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


▪️موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٣٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates