Pages

Ads 468x60px

12 Jul 2021

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا

 


هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا 


▪️ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، حوسێن حەسەن‌خانی، مامۆستای خانەنەشین و ئەندامی مەکتەبی قورئان لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

▪️سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، بەدواداچوونەکان بێ ئەنجام بووە و دامەزراوەکانی ئیدارە ئیتلاعات بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەر نییەن و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

 

▪️تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک لە دەستدا نییە. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates