Pages

Ads 468x60px

18 Jul 2021

هادی سۆفیزادە: چونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمەریکا بۆ کورتکردنەوەی دەستی ئێرانە



 

هادی سۆفیزادە: چونی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمەریکا بۆ کورتکردنەوەی دەستی ئێرانە 


ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیل دەڵێت سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل نەفتالی بینیت ڕەزامەندی داوە بە وەزارەتی ئاسایش و هێزی سەربازیی ئیسرائیل دەستبەکاربن لە دانانی پلانی سەربازی، بتوانێت لەدامەزراوە ناوەکیەکانی ئێران و ژێرخانی پەیوەندیداروە بەناوەکی بدات. ئەم هەواڵە لە ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە چ خوێندنەوەیەکەی بۆ ئەکرێت.

هادی سۆفیزادە نووسەروە چاودێری سیاسی بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەقۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەریت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێوری بەر لە تۆفاندا تێدەپەڕێت و چاوەڕوانی تەقینەوەی گەورەی دۆخەکە لەداهاتووی نزیکدا ئەکرێت".

بۆچی ئەم بڕیارەی ئیسرائیل دوای ڕاگرتنی دانوستانی ناوەکی یەت؟. بەرێز سۆفیزادە دەڵێت " دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەمیشە ئێران وەک مەترسی ئەبینن، بەتایبەتی لەدوا شەری ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لەغەزەوە بەهەزاران مووشەک ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرا ، کە نیشانەی ئەوەیە ئێران توانیویەتی لەپەناگوێی ئیسرائیلدا تەقەمەنی زۆر ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات، بۆیە ئیسرائیل هەست بەم مەترسیە دەکات و دەیەوێت هەرچۆنێک بێت دەستی ئێران کوردتکەنەوە".

https://www.dengiamerika.com/a/5969508.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates