Pages

Ads 468x60px

25 Sept 2021

سەركردەكانی سونەی عێراق داوای ڕێككەوتنێك لە ئیسرائیل دەكەن ▪️کەناڵی عبری بڵاویكردەوە، سەرکردە دیارەکانی سوننە لە عێراق داوا دەکەن وڵاتەکەیان بچێتە ڕیزی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمەوە.

 


سەركردەكانی سونەی عێراق داوای ڕێككەوتنێك لە ئیسرائیل دەكەن 

▪️کەناڵی عبری بڵاویكردەوە، سەرکردە دیارەکانی سوننە لە عێراق داوا دەکەن وڵاتەکەیان بچێتە ڕیزی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمەوە.


▪️دوێنێ لە میانی كۆنگرەیەكدا لە شاری هەولێر سەرکردە دیارەکانی سوننە لە عێراق، بە ئاشکرا داوای ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل کرد.


▪️کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەو ڕووداوەی بە “بێوێنە” ناوبرد و بە پێی هەواڵەكانی ئەو كەناڵە، سەرکردەکانی سونە، سەرکردەی گەورەترین عەشیرەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شەمەر و جەنەراڵەکانی پێشووی سوپای عێراق داوایان کردووە عێراق بچێتە ڕیزی پەیمانەکانی ئیبراهیمەوە.


▪️کۆنفرانسەکە کە بە ڕاستەوخۆ لە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا پەخش کرا، بە میوانداریی هێمی پێرێس، کوڕی شیمۆن پێرس، سەرۆکی کۆچکردووی ئیسرائیل، کە بە زمانی عیبری باسی لە پێویستی پەیوەندی ئاشتی کرد.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates