Pages

Ads 468x60px

5 Sept 2021

دزینی کەرەستە و ماشینە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئەفغانستان لەلایەن ئێرانەوە





دزینی کەرەستە و ماشینە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئەفغانستان لەلایەن ئێرانەوە


▪️بە ڕووخانی دەوڵەتی ئەفغانستان و بە دەستەوەگرتنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە و هەروەها چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان و بە جێهێشتنی کەرەستە سەربازییەکان و دزینی ئەو کەرەستە سەربازییانە لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانییەکی جیهانیی دروست کردووە.


▪️بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و ئەفغانستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆگەلێک باس لە دزینی چەکوچۆڵ و ماشینی سەربازیی و تانکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئەفغانستان و گواستنەوەیان بۆ تاران دەکەن.


▪️هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆگەلە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەگەلێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر بڵاوبوەتەوە و دەیسەلمێنێ کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای “سمنان-گەرمسار”ەوە ماشین و تانکە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا کە درابوون بە ئەرتەشی ئەفغانستان، دەگوازێتەوە بۆ ئێران.


▪️هەرلەم پێوەندییەدا “بسمیلا محەممەدی” بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، بەبڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە لاپەڕەی فەرمیی خوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر بە ئاماژە بە دزینی کەرەستە و ماشینە سەربازییەکانی ئەرتەشی ئەفغانستان لەلایەن ئێرانەوە نووسی: ئێران دراوسێکی باش نەبووە بۆ ئەفغانستان و دڵنیا بن کە ڕۆژە ناخۆشەکانی ئەفغانستان بەردەوام نییە و کۆتایی پێ دێ.

 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates