Pages

Ads 468x60px

5 Sept 2021

چەتەکانی داعش هێرشییان کردە سەر گوندێکی کوردنشینی کەرکوک

 


چەتەکانی داعش هێرشییان کردە سەر گوندێکی کوردنشینی کەرکوک


🔹بە پێی هەواڵی میدکانی باشووری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە چەتەکانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی "شەحەل" لە خۆرئاوای شاری کەرکوک.


🔹بە گوێرەی هەواڵەکە لە نێوان دانشتوانی ئەو گوندە کوردنشینە و چەتەکانی داعش شەڕ هاتووتە ئاراوە و ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.


🔹زانیارییە سەرەتاییەکان باس لە بریندار بوونی چوار هاووڵاتی و کوژرانی سەربازێکی عێراقی دەکەن، بەڵام چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندوە؛ بە گشتی شەش هاووڵاتی لە ئەنجام ڕووبەرووبوونەوەی چەتەکاندا بریندار بوون و چەتەکان هاوڵاتێکیان ڕفاندووە.


🔹ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا و دوایی پەرەسەندنی هێرشی چەتەکانی داعش، لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ، ژووری هاوبەشی رووبەرووی بوونەوەی تیرۆر لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان و عێراق پێک هێنراوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates