هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران لە سنوورەکانی بانە دوو کؤڵبەریان بریندار کرد.
برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە دەڤەری بانە
▪️ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگهژاڵەی بانه تەقەیان لە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهمەن کەریمپەنا"، خەڵکی "ئارمەردە"ی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی"، خەڵکی بۆکان، کردووە و بەسەختی برینداریان کردوون.
▪️هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بەمەبەستی کوشتن تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.
▪️ناوبراوان بۆ چارەسەریی پزێشکی گەیێندراونەتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە .
▪️یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بە ناوی "بەهمەن کەریمپەنا"، بارودۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیێندراوە ولە ژێر چاودێریی پزێشکی دایە.
 



 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment