Pages

Ads 468x60px

12 Oct 2021

ئەنکلا میرکەل سەرۆک وەزیرانی ئالمانیا لە دوائین ساتەکانی دەسلاتی سەردانی ئیسرائیلی کرد تو بلێت بە چی مەبەستی سەردانی ئیسرتائیلی کردوە؟



ئەنکلا میرکەل سەرۆک وەزیرانی ئالمانیا لە دوائین ساتەکانی دەسلاتی سەردانی ئیسرائیلی کرد تو بلێت بە چی مەبەستی سەردانی ئیسرتائیلی کردوە؟  هەمیشە سەردانە سیاسیەکان دو خالئ هەییە خالیکی شاراوە و  خالیکی ئاشکرا کە لە راگەیاندەکاندا باسی لیەوە دەکە

 کۆرتکراوەی وتووێژی نەفتالی بنێت لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل لە کۆبوونەوەی ڕۆژناڤانیدا :


▪️نەفتالی بنێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە هەڤپەیڤینێکی  ڕۆژنامەوانی دا بە ئەنگێلا مێرکل گوتی:


◾️ دوژمنانی ئێمە و لەسەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ بە شێوەیەکی شێتانە دژایەتیمان دەکەن، و پارەیەکی هەرە زۆریش بۆ دژایەتیکردنمان خەرج دەکەن و هەر بەم هۆیەشەوە ژیان و بژێوی خەڵکی ئێران ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووخاو تر دەبێت. 


▪️بەرنامەی ناوەکی ئێران، پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی جێدیی جیهانی و بڕیارێکی نوێیە؛ قەبووڵکردنی ئێرانێکی ئەتۆمی، شەرمێکی هەتاهەتاییە بۆ دونیای ئازاد و مەترسییەکی زۆر جێدیە بۆ ئارامیی و ئەمنیەتی هەموو جیهان. 


▪️ئێمە شایەتین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێ چەکی ئەتومی چ جینایەتانێک لە سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکات و مرۆڤایەتیی تووشی قەیران کردووە ئینجا بیر لەوە بکەنەوە ئەم ڕژێمە تیرۆریستە بگاتە چەکی ئەتۆمی چی دەکات؟ 

 

▪️ سازان و نەرمی نواندن لەبەرامبەر ئەم ڕژێمە، بێفایدەیە. چونکە نەرمی نواندن تەنیا ئەنجامێکی پێچەوانەی هەیە و دۆخەکە چاوەڕواننەکراوتر دەکات. 


▪️ئەوان بە بەردەوامی خەریکی چەواشە کردن و فریودانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیین و بەو شێوەیە کات دەکڕنەوە و بەبێ وەستان خەریکی پیتاندنەوەی ئۆرانیۆم و گەیشتن بۆ چەکی ئەتۆمی دان. 


▪️ئەم کاتە، کاتێکی مێژوویی و هەستیارە و هەڵوێستی ئەڵمانیا زۆر گرینگە، ئێمە لە ئیسرائیل بە کردەوە بەرپەرچی دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەینەوە، ئەمەش دروستکردنی بەرەیەک بۆ پێشگرتن لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران لەناوچەکەدا، لە خۆ دەگرێتەوە. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates