دوو هاووڵاتیی کوردی بێسەروشوێنکراو، بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزران.
▪️دوو برا خەڵکی بانە بە ناوەکانی "کەمال" و "جەمال عەبدوڵڵاهی" کە بۆ ماوەی پێنج مانگ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا بوون، پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کران.
▪️ئەم دوو برایە، مانگی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
▪️تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
 


 

 
 
 
 
.jpeg) 
 
 
.jpg) 
 
 

 
 
 
 
 
 
 
No comments:
Post a Comment