Pages

Ads 468x60px

4 Aug 2014

جوان موحه‌مه‌د: هیچ جیاوازیه‌ک له‌ نێوان باشور و ڕۆژئاوادا نابینین


جوان موحه‌مه‌د: هیچ جیاوازیه‌ک له‌ نێوان باشور و ڕۆژئاوادا نابینین

ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا
ده‌مڕاستی کانتۆنی جزیره‌ له‌ کوردستانی سوریا ناردنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بۆ ناوچه‌کانی ڕه‌بیعه‌ و شه‌نگال پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌.


جوان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت مه‌ترسی چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌یه‌ نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌شێک له‌ ناوچه‌که‌ و ناردنی هێزی پاراستنی گه‌لیش بۆ شه‌ڕی داعش به‌شێکه‌ له‌و ئه‌رکه‌ی بۆ لێدانی داعش و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌کی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێته‌ مایه‌ی هێنانه‌ ئارای هاوهه‌ڵوێستی سیاسی و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورددا، به‌ڕێز موحه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌ر له‌ داعش، پێویسته‌ مه‌ینه‌تیه‌کانی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا هاتوون و مێژووی ئه‌م گه‌له‌ یه‌کڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی بێنێته‌ ئاراوه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
وتووێژ له‌گه‌ڵ جوان موحه‌مه‌د

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates