یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگال دامه‌زرا
دواى ئه‌وه‌ى 3ى ئاب شارى شه‌نگال له‌لایه‌ن گروپه چه‌ته‌کانى داعش داگیرکرا ، له‌ئێستادا به‌ئامانجى پاک کردنه‌وه‌ى شه‌نگال له‌گروپه چه‌ته‌کانى داعش شه‌روپێکدادان له‌نێوان یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG و ئه‌و گروپه چه‌تانه به‌رده‌وامه . هاوکات یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگالیش دامه‌زران .
له‌ئێستادا له‌چیاى شه‌نگال و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى و ناوه‌ندى شارى شه‌نگال شه‌ڕوپێکدادان به‌رده‌وامه ، گه‌نجانى کوردى شه‌نگال له‌و ده‌ڤه‌ره یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگالیان دامه‌زراند ، هاوکات فه‌رماندارى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال بانگه‌وازى به‌شداربوونى له گه‌نجان کرد .
دواى پاشه‌کشه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێراق PDK قه‌زاى شه‌نگال و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى له رۆژى 3ى ئاب له‌لایه‌ن گروپه چه‌ته‌کانى داعش داگیرکرا . به‌هه‌زاران که‌س له‌و شاره ئاواره‌بوون و به‌شێکى زۆریان هانایان بۆ چیاى شه‌نگال و رۆژئاواى کوردستان برد . یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ش بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى چیاى شه‌نگال رزگاربکه‌ن و رێگاله‌به‌رده‌م دڕندایه‌تى گروپه چه‌ته‌کان بگرن ، به‌رێگه‌ى ره‌بیعه که‌وتنه ناو خاکى ئێراقه‌وه . له‌ئێستادا یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌و هه‌رێمه له‌دژى گروپه چه‌ته‌کانى داعش هه‌ڵمه‌تێکى به‌رفراوانیان ده‌ستپێکردووه ."
firatnews
firatnews
No comments:
Post a Comment